ماکرۆن زۆرینەی پەرلەمانی لەدەستدا

هاوپەیمانی پێکەوە کە سەرۆکی فەڕەنسا سەرۆکایەتی دەکات لە دووەم خولی هەڵبژاردنی یاسادانانی فەرەنسادا کە دوێنێ بەڕێوەچوو، نەیتوانی زۆرینەی کورسییەکانی پەرلەمان مسۆگەر بکات.

بەپێی ئەنجامی هەڵبژاردنەکان، هاوپەیمانی (پێکەوەیی)، کە لە لایەن ئیمانوێل ماکرۆ سەنرۆکایەتی دەکرێت، تەنها (٢٢٤) کورسی پەرلەمانی لە کۆی (٥٧٧) کورسی بەدەستهێنا.

بەپێی یاساکانی فەڕەنسا، هەر پارتێک بیەوێت حکومەت پێکبهێنێت پێویستی بە (٢٨٩) ئەندامی پەرلەمان هەیە، بەڵام لە ئێستادا هاوپەیمانێتییەکەی ماکرۆن ناتوانن بە تەنها حکومەت پێکبهێنن و پێویستیان بە هاوپەیمانێتی نوێ هەیە.


PM:04:03:20/06/2022