واژۆ بۆ قەدەغەکردنی هاوڕەگەزخوازی کۆدەکرێتەوە

ئەمڕۆ دووشەممە، ئەندامێکى پەرلەمانى عێراق  ئاشکرایکرد، واژۆ بۆ ئامادەکردنی پێشنیازەیاسایەک کۆدەکەنەوە بۆ قەدەغەکردنى هاوڕەگەزخوازى لە عێراق . 

عارف حەمامى، ئەندامى لیژنەى یاسایی پەرلەمانى عێراق لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، " لەنێو ئەندامانى لیژنەى یاسایی قسەمان کردووە بۆ ئەوەى واژۆ کۆبکەینەوە بۆ گەڵاڵەکردنى پێشنیازەیاسایەک بۆ قەدەغەکردنى هاوڕەگەزخوازى لە عێراق."  

ئاماژەی بەوەشکردووە، "هۆکارى ئەو هەنگاوە دوورخستنەوەى عێراقە لەو دیاردەیە کە نامۆیە بە کۆمەڵگە و لە هەندێک لە کۆمەڵگەکانى جیهاندا هەیە."  

ناوبراو ئاماژەی بەوەشکرد ، گفتوگۆمان لەگەڵ زۆرێک لە پەرلەمانتاران کردووە، پێناچێت هیچ پەرلەمانتارێک هەبێت کە لەدژى ئەو پێشنیازەیاسایە بێت و دەنگى پێنەدات. 



AM:11:16:25/07/2022