دادگا خەرجكردنی ٧٠ ملیار دیناری بۆ نووسینگەی كازمی راگرت


دادگای باڵای فیدراڵی عێراق خەرجكردنی بڕی ٧٠ ملیار دیناری بۆ نوسینگەی مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی كاربەڕێكەری عێراق راگرت.

ئەمڕۆ دادگای باڵای فیدراڵی عێراق بە راگرتنی خەرجكردنی بڕی ٧٠ ملیار دیناری بۆ نوسینگەی مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی كاربەڕێكەری عێراق، ئەم بڕە پارەیە لە یاسای پاڵپشتی خێرا بۆ ئاسایشی خۆراك تایبەت بە نوسینگەی سەرۆك وەزیران دابینكراوە.

ئەم بڕیارەی دادگای فیدراڵی لەكاتێكدایە بڕیارە كۆتایی ئەم ھەفتەیە یان سەرەتای ھەفتەی داھاتوو پەرلەمانی عێراق متمانە بە حكومەتی نوێ بدات بە سەرۆكایەتی محەمەد شیاع سودانی و كۆتایی بە سەردەمی مستەفا كازمی بھێنێت.



PM:03:43:17/10/2022