لێدانی بنزیمە پاش بردنەوەی تۆپی زێڕین



کەریم بنزیما ئەستێرەی یانەی ریال مەدرید خۆشحاڵییەکی زۆری خۆی دەربڕی بە بردنەوەی خەڵاتی تۆپی ئاڵتونی بۆ باشترین یاریزانی جیهان لە وەرزی رابردوودا، لە میانی مەراسیمێکدا کە لە شانۆی شاتلێت لە پاریسی پایتەختی فەرەنسا بەڕێوەچوو.

 بێنزیمە لە چاوپێکەوتنێکیدا دوای ئەوەی بووە براوەی باڵۆن،دۆر  دەڵێت: هەر لە گەنجییەوە بیرم لەم ساتەوەختە کردووەتەوە، بدوو نمونەم لە ژیانمدا هەیە، ئەوانیش زیدان و ڕۆناڵدۆی دیاردە بوون،،ئەمانە،پێشینەی من بوون.

 ئاماژەی بەوەشکردووە، هەرگیز کۆڵم نەدا، هەمیشە بەردەوام بووم لە یاریکردن و کاتێکی خۆشم بەسەر دەبرد، دەمەوێت پشتڕاستی بکەمەوە کە شانازی بە ژیانی تۆپی پێی خۆمەوە دەکەم، ئەم باڵۆن دۆرە موڵکی هاندەران و هاندەرانی تۆپی پێیە، بینینی ئەم شتە لەبەردەممدا زۆر شانازییە.  ئەمە خەونێکی منداڵییە و من بەم ئامانجە گەورە بووم".

 وتیشی"وەک پێشتر وتم ئاسان نەبوو.  وەک هەمیشە بەردەوام دەبم لە کارکردن.  دەمەوێت سوپاسی هاوڕێیانم لە ڕیاڵ مەدرید و تیپەکە و سەرۆک و هاوکارەکانم لە هەڵبژاردەی فەرەنسا بکەم"ڕاستە خەڵاتێکی تاکەکەسییە، بەڵام بۆ من دەستەجەمعییە و خەڵاتی بە خەڵکە،سوپاس بۆ هەموو هاوڕێیانم.  سوپاس بۆ ئەنچیلۆتی سەرۆکی گەورەم پێرێز کە ئەندامی خێزانەکەمە.  دەرفەتت پێدام گرێبەست لەگەڵ یانەی ریاڵ مەدرید بکەم و لەو ڕۆژەوە هەمیشە متمانەت پێکردووە و پشتگیریم کردووە.  هەروەها سوپاسی لیۆن دەکەم، چونکە بەبێ ئەوان نەمدەگەیشتە ڕیاڵ مەدرید".

  لە،کۆتایدا وتی: بەڵێ خەونەکەم هاتە دی.  پێم وایە هەموو یاریزانەکان وا دەزانن چونکە تۆپی زێڕین ئەستەمە بەدەست بهێنرێت، بەڵام مەحاڵ نییە، بۆ من تەمەنێکی دیاریکراو نییە بۆ بردنەوەی باڵۆن دۆر.  هەندێک جار یاریزانەکان دەبینین کە تەمەنیان لە سەرووی ٣٠ ساڵەوەیە کە زیاتر دەدرەوشێتەوە و ئەوەش بەندە بەوەوە کە چەندە گرنگی بە خۆت دەدەیت".



PM:11:21:17/10/2022