لە ڕووداوێکدا پێنج کەس لە هێزی کۆماندۆ بریندار بوون

ئەمڕۆ لە ڕووداوێکدا پێنج کەس لە هێزی کۆماندۆی یەکێتی بریندار بوون و گەیەندراونەتە نەخۆشخانەی فریاکەوتن. 

سەرچاوەیەکی ئاگادار بە (سپی) ڕاگەیاند" ئەمڕۆ چوارشەممە ١٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢ لە گوندێکی ناحیەی نەوجولی سەر بە ئیدارەی گەرمیان، لە ئۆپراسیۆنێکدا بۆمبێکی چێندراو بە هێزی کۆماندۆی یەکێتی تەقیوەتەوە". 

ئاماژەی بەوەشکرد، لە ڕووداوەکەدا پێنج کەس هێزی کۆماندۆ برینداربوون و ئاکام عومەر فەرماندەی هێزەکە لەناو بریندارەکاندایە و باری تەندروستی ناجێگیرە. 

لە ئێستاشدا سەرجەم بریندارەکان بە مەبەستی چارەسەری پزیشکی گەیەندراونەتە نەخۆشخانەی فریاکەووتن، بەڵام تاوەکو ئێستا هێزه‌كانی كۆماندۆ هیچ ڕاگەیەندراوێکی فەرمیان لەوبارەیەوە بڵاونەکردۆتەوە. 


PM:12:45:19/10/2022