"هیوادارین حکومەتی نوێی عێراق سەرەتای چارەسەرکردنی کێشە و قەیرانەکان بێت"

سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکیدا پیرۆزبای لە سەرۆک وەزیرانی نوێی عێراق و ئەندامانی کابینەکەی دەکات و هیوادەخوازێت" حکومەتی نوێ سەرەتای چارەسەرکردنی کێشە و قەیرانەکان بێت". 

نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێم ئەمشەو لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند" بە بۆنەی بەخشینی متمانە بە حکومەتی نوێی عێراق، گەرمترین پیرۆزبای لە هەموو عێراقییەکان دەکەین بۆ ئەم هەنگاوە گرنگە، هەروەها پیرۆزبای ئاراستەی محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیران و ئەندامانی حکومەتەکەی دەکەین، لەگەڵ هیوای سەرکەوتن بۆ هەموویان لە ئەرکەکانیاندا". 

وتیشی" هیوادارین ئەم هەنگاوە ئومێدبەخشە سەرەتایەك بێت بۆ كۆتایی هێنان بە ئازارەكانی گەلی عێراق و سەرەتایەكی نوێ بێت بۆ چارەسەركردنی كێشە و قەیرانەكان و گەشەی ئابوری و پەرەپێدانی خزمەتگوزاری و سەقامگیری و ئاسایش". 

بارزانی لە کۆتایی بڵاوکراوەکەدا پشتیوانی هەرێمی كوردستان بۆ سەرخستنی بەرنامە و ئەركەكانی حكومەتی نوێی عێراق ڕادەگەیەنێت و ئامادەیی خۆیان نوێ دەكاتەوە بۆ چارەسەركردنی سەرجەم كێشەكانی نێوان هەرێم و بەغداد لە چوارچێوەی دەستووردا. 


PM:10:48:27/10/2022