لە پاڵاوتنەكانی ئەوروپادا ئەمشەو دوو یاری بەهێز هەیە

پاڵاوتنی كیشوەری ئەوروپا بۆ جامی یۆرۆی 2016 درێژەی هەیە و ئەمشەویش ئیسپانیا و ئینگلتەرا یاریان هەیە
دوای ئەوەی دوێنێ 8 یاری پاڵاوتنی جامی ئەوروپا ئەنجامدرا ئەمشەویش 9 یاری تر دەكرێن و چەند یاریەكی بەهێزی تیایدایە، ئیسپانیا لە یاریگای خۆی كاتژمێر 9,45 دەقیقە رووبەرووی مەقەدۆنیا دەبێتەوە، تیپەكەی دیلبۆسكی هێشتا لەكێشەكانی جامی جیهانی رزگاری نەبوەو لەدواین یاریدا بە فەرەنسا دۆڕاو تەنانەت هیچ شوتێكیان ئاراستەی گۆڵ نەكرد.
لەیاریەكی بەهێزیشدا هەڵبژاردەی ئینگلتەرا دەبێتە میوانی سویسرا، رۆی هۆدسۆنی راهێنەری ئینگلتەرا دەیەوێت لەیەكەم یاریدا 3 خاڵی گرنگ بەدەستبهێنێت هەرچەندە لەدواین یاریدا بەرامبەر نەرویج ئاستیان وەكو پێویست نەبوو سەرەڕای بردنەوە، ئەم یاریەش لەهەمانكاتدا 9,45 دەقیقە دەستپێدەكات.
یاریەكانی ئەمشەو (دووشەممە):
روسیا × لیشنیشتاین
لۆكسەمبۆرگ × بیلاروسیا
نەمسا × سوید
سان مارینۆ × لیتوانیا
ئیسپانیا × مەقەدۆنیا
ئەستۆنیا × سلۆڤینیا
سویسرا × ئینگلتەرا
ئۆكرانیا × سلۆڤاكیا
مۆنتینیگرۆ × مۆڵدۆڤا

ئەنجامی یاریەكانی یەك شەممە:
دانیمارك 2-1 ئەرمینیا
هەنگاریا 1-2 ئیرلەندای باكور
جۆرجیا 1-2 ئیرلەندا
ئەڵمانیا 2-1 سكۆتلەندا
دورگەی فارۆ 1-3 فیلەندا
یۆنان 0-1 رۆمانیا
پرتوگال 0-1 ئەلبانیا
جەبەل تارق 0-7 پۆڵەندا



PM:02:14:08/09/2014