کەمێک پێش ئێستا ئهنجومهنی وهزیرانی عێراق بڕیاریدا به ناردنی (٧٠٠) ملیار دینار، بۆ موچهی فهرمانبهرانی ههرێم.
سەرچاوەیەکی ئاگادار بە " سپی " راگەیاند کە ئەنجومەنی وەزیران بڕیاری داوە بۆ ماوەی سێ مانگ هەر مانگە و ٧٠٠ ملیار دینار بنێرێت وەک قەرز بۆ هەرێمی کوردستان بە مەبەستی دابەشکردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم.
تا ئێستا کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بەردەوامەو، هیچ زانیارییەکی ورد لەسەر ئەوە لەبەردەست نییە کە ئایا ئەو ٢ ملیار و ١٠٠ ملیۆنە بۆ مانگی ٧ ، ٨ ، ٩ یە یان، بۆ مانگی ١٠ ، ١١ ، ١٢ یە.
خالید شوانی وەزیری دادی حکومەتی هەرێم لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند" ئەو بڕە پارەیەی ئەمڕۆ لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی فیدراڵ بڕیاری لەسەر دراوە بۆ مانگی ٩ و ١٠ و ١١ ی ٢٠٢٣ ی مووچەخۆرانی هەرێمە ".
لای خۆشیەوە غەریب ئەحمەد ئهندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراكسیۆنی یهكێتی وتی" ٧٠٠ ملیار دینار دەخرێتە سەر هەژماری حكومەتی هەرێم کە بۆ ماوەی ٣ مانگ بەردەوامی دەبێت".
وتیشی" لەسەر حكومەتی هەرێم فەڕز دەبێت لەم ٣ مانگەدا پاكتاو و پابەندییەكانی ڕێككەوتنە سیاسییەكەی نێوان هەرێم و بەغدا جێگیر بكات، لە ئەگەری پابەندنەبوونی بەغدا لە دوای پابەندییەكانی هەرێم، حكومەتی هەرێم دەتوانێت سكاڵای یاسایی بكات".