ڤیدیۆ...لێكچوەكانی هەیفا وەهبی ببینە

جوانی ئەستێرەی بەناوبانگی لوبنانی هەیفا وەهبی دەبێتە مۆدێل و چەند هونەرمەند و كەسیەتیەكی دیار لە سەر شێوەی ئەو نەشتەر گەری جوانكاری ئەنجام دەدەن.
پرۆگرامێكی كەناڵی (mbc) لە ڕاپۆرتێكیدا ئاماژە بە ناوی چەند هونەرمەندێك دەكات كە دەیانەوێت لە شێوەدا وەك هەیفا وەهبی وابن، بۆ ئەو مەبەستەش پەنایان بۆ نەشتەرگەری جوانكاری بردووە.
بەشێكی ئەو كەسانەی لە لێكچوی هەیفا ناودەبرێت خۆشحاڵن كە جوانییەكەیان وەك هەیفا وەبێت، بەڵام ڕەتیدەكەنەوە هەوڵی ئەوە بدەن لاسایی ئەو بكەنەوە، بەڵكو ئەو لێكچونە بەشتێكی سروشتی ناودەبەن.



PM:01:47:05/02/2015