ئەحمەد میرە: پارتی بەرپرسی یەکەمە لە ئەنفالکردنی گۆڤارەکەمان

سەرنوسەر و خاوەن ئیمتیازی گۆڤاری لڤین ئاماژە بۆئەوەدەکات کە دەزگا ئەمنییەکان و پارتی بە بەرپرسی یەکەم دەزانین لە ئەنفالکردنی گۆڤارەکەمان لەشاری هەولێر

ئەحمەد میرە سەرنوسەر و خاوەن ئیمتیازی گۆڤاری لڤین لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا وتی" دەزگا ئەمنییەکان و پارتی بە بەرپرسی یەکەم دەزانین لە ئەنفالکردنی گۆڤارەکەمان لەشاری هەولێر".

باسی لەوەشکرد"دەبێت هەرچی زووە لایەنە پەیوەنیدارەکان لەسەر ئەم کەیسە بێتە دەنگ و ئەمە درێژکراوەی ئەو سیاسەتەیە کە لایەنە ئەمنییەکانی هەولێر دەیکەن بۆ سەرکوتکردنی دەنگی ئازاد لە کوردستاندا".

جێی ئاماژەیە ئەمڕۆ هێزەکانی ئەمنی لەشاری هەولێر دەستیان گرت بەسەر ژمارە 299 گۆڤاری لڤین لە شاری هەولێر تەواوی گۆڤارەکەیان لەو شارە کۆکردوەتەوە



PM:04:19:11/04/2015