هەتا ئەم خۆراكانە بخۆیت كێشت زیاتر دادەبەزێت

بەڕای پسپۆڕانی خۆراكی كۆمەڵێك خۆراك هەن كە خواردنیان بەبەردەوامی هۆكار دەبێت بۆ دابەزاندنی كێش و یارمەیتیدەر دەبێت بۆ سوتاندنی چەوری زیادەی جەستە.
1-هێلكە: بڕێكی كەم لەكالـــــــــــۆری بەجەستە دەبەخشێت بۆ ئەوەش باشتر وایە بەیانیان یەك هێلكە بخۆن.
2-شیر: ئەم خواردنەوەیە هۆكار دەبێت بۆ دابەزاندنی كێش و بۆ ئەوەش دەتوانن ماستیش بۆ دابەزاندنی كێش بەكاربهێنن.
3-سالمۆن: ئەم جۆرە ماسیە دەوڵەمەندە بە ئۆمیگا سێ ، و خواردنی ئەم ماسیە هۆكار دەبێت بۆ دابەزاندنی كێش.
4-شوتی: بڕێكی زۆر ترشە ئەمینیەكان لەپێكهاتەیدا هەیە و هۆكار دەبێت بۆ دابەزاندنی كێش.
5-فاسۆلیای ڕەش: بڕێكی باش پرۆتین و ڕیشاڵ لەپێكهاتەیدا هەیە و هەستكردن بەتێربون زیاد دەكات.
6-ئاو: هەركات هەستتان بەبرسێتی كرد ئەوە بڕێك ئاو بخۆنەوە چونكە ئەمە هەستكردن بە برسێتی كــــــــــەمدەكاتەوە.
7-چەرەس: ڕۆژانە خواردنی بڕێكی كەم لەچەرەس هۆكار دەبێت بۆ دابەزاندنی كێش و نهێنی جەستەی جوانە.



PM:01:21:06/05/2015