كچە ڕاگەیاندنكاری ناسراوی كورد ئارینا حامید وێنەیەكی جیاوازی خۆی بڵاودەكاتەوە.
ئارینا حامید لەڕێی پەیجە تایبەتەكەیەوە لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئینستەگرام وێنەیەكی نوێی خۆی لە ساڵیادی ئەنفالدا بڵاودەكاتەوە كە تێیدا لە جل و سەپۆشی ڕەشەوە دەردەكەوێت، ئەمەش بۆ یەكەمجارە ئەو ڕاگەیاندنكارە بە سەرپۆشەوە ببینرێت.
ئارینا لەگەڵ وێنەكەدا نوسیوێتی "182 هەزار مۆم كوژانەوە، 182 هەزار پەپولە بوون، سەری ڕێز و نەوازشیان بۆ دادەنەوێنم، دەستی بەجێماوانیان ماچ دەكەن كە كەس وەكو خۆیان لە ئاگری ناخیان تێناگات".