حكومەت بڕیارێك لە بەرژەوەندی ئەم توێژەی كۆمەڵگا دەردەكات
وەزارەتی تەندروستی هەرێم بڕیارێك لە بەرژوەندی بنەماڵەش شەهیدان‌و زیندانیانی سیاسی‌و بریندارانی چەكی كیمیایی دەردەكات.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له نوسراوێكدا كه ئیمزای د.رێكه‌وت حه‌مه ره‌شید وه‌زیری ته‌ندروستی له‌سه‌ره‌و ئاڕاسته‌ی سه‌رجه‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی ته‌ندروستی كراوه، تێیدا بڕیاردراوه كه له‌مه‌ودوا زیندانیانی سیاسی و بریندارانی چه‌كی كیمیای و كه‌سوكاری پله یه‌كی شه‌هیدان به‌خۆڕایی له سه‌نته‌ره‌كانی دڵ و گشت دام وده‌زگا ته‌ندروستیه‌كان چاره‌سه‌ر ده‌كرێن، هه‌روه‌ها بڕیاردرا له 20 % لیستی نه‌شته‌رگه‌ری بۆ ئه‌وان ته‌رخان بكرێت و بریندارانی چه‌كی كیمیای، به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی چاره‌سه‌ریان له‌هه‌رێم نیه به رازه‌مه‌ندی ئه‌جومه‌نی وه‌زیران ره‌وانی ده‌ره‌وه‌ی وڵات بكرێن.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا د. رێكه‌وت حه‌مه ره‌شید وه‌زیری ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان داوا له به‌ڕێوبه‌رایه‌تیه گشتیه‌كان ده‌كات به‌زووترین كات ئه‌م فه‌رمانه جێبه‌جێ بكه‌ن.
PM:01:17:24/03/2017