وەزارەتی دارایی بڕیارێکی نوێی دەرکرد

وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێم بڕیارێکی نوێی بۆ خەرجكردنی شایستەی دارایی بەڵێندەران دەردەكات.

بەپێی گشتاندنەكە، کە ئەمڕۆ ماڵپەڕی فەرمی وەزارەتی دارایی بڵاویکردووەتەوە و ژمارەی (14)یە و لە 6-7-2017 بە ئیمزای ڕابەر سدیق، بریكاری وەزارەتی دارایی بە وەكالەت دەرچووە، ڕوونكردنەوە دراوە لەسەر خەرجكردنی بڕی 12 ملیار دینار بۆ شایستەی بەڵێندەران و كۆمپانیاكانی تایبەت بە پڕۆژەكانی وەبەرهێنانی ساڵەكانی (2014 و 2015 و 2016).

بە گوێرەی ئەو بڕیارە چەند مەرجێك دانراوە بۆ خەرجكردنی شایستە داراییەكە بۆ بەڵێندەران، وەك ئەوەی دەبێت ئەو پڕۆژەیە پارەی بۆ خەرج نەكرابێت و گرێبەستی بەڵێندەرایەتی هەبێت، نەك پڕۆژەی ڕاستەوخۆبێت و چەند مەرجێكی دیكە.



PM:03:47:10/07/2017