کەشناسی عێراق پێشبینی دەکات لە رۆژانی کۆتایی ئەم هەفتەیەدا شەپۆلێکی بەفروباران روو لەشارەکانی هەرێمی کوردستان. ( باکوری عێراق دەکات ).
ده‌زگای كه‌شناسی عێراقی له راگه‌یه‌ندراوێكدا کە ئەمڕۆ ٣ ی کانونی یەکەم بڵاوی كردەوە " بەپێ پێشبینیه‌كان له‌رۆژی چوارشه‌ممه 6 ی کانونی یەکەم شه‌پۆلێكی سه‌رماوسۆڵه کە به‌فرو بارانی له‌گه‌ڵه پارێزگاكانی باكوری وڵات ده‌گرێته‌وه"
کەشناسی عێراق پێشبینی دەکات بەفربارینەکە تەنها هەرێمی کوردستان بگرێتەوە.
کەشناسی عێراق ئاماژە بۆ ئەوە دەکات " له‌دوای ئه‌و شه‌پۆله سه‌رمایه‌دا كه له‌رۆژی چوارشه‌ممه پارێزگاكانی باكور ده‌گرێته‌وه ، بۆ رۆژێك دواتر شه‌پۆله‌كه پارێزگاكانی ناوه‌ڕاستیش ده‌گرێته‌وه‌و دواتریش ده‌گاته باشوور" .