کاریگەریە خراپەکانی ئەودەرمانانەی کە بۆسوتاندنی چەوری لەش بەکاردێن


قەڵەوی بەیەکێک لە نەخۆشیە باوەکانی ئیستا دانرێت کە زۆرێک لەخەڵکی بەدەستیەوەدەناڵێنن، بەڵام بۆ ڕزگار بوون لە قەڵەوی خەڵک چەندین ڕێگا دەگرنە بەرو یەکێک لەوڕێگایانەش بە بەلای خەڵکەوە ئاسانە بەکارهێنانی ئەو دەرمانانەیە کەدەبنە هۆی سووتاندنی چەوری زیادەی لەش.

بەڵام ئەم دەرمانانە سەڕای ئەوەی ڕێگایەکی ئاسانن چەندین کاریگەر خراپ لەسەر جەستە بەجێدەهێڵن،هەندێک لەکاریگەریەکانیش ئەمانەن.

لاوازکردنی ئارەزووی خۆراک: یەکێک لەکاریگەریەکانی چەوری سووتێنەرەکان ئەوەیە کەوا ئارەزووی خۆراک ناهێڵێڵێت ئەمەش بەهۆی ئەوەی وا لەمێشک دەکات کە ئەوهۆڕمۆمۆنەی بەرپرسە لەئاگادارکردنەوەی برسێتی بیوەستێنێت بۆیە هۆکارە بۆ درووستیبوونی بێتاقەتی و تووشبوون بەسەکتەی دڵ.

دەبێتەهۆی توشبوون بە ئازاری گەدە و هەروەها سکچون.

هۆکارە بۆ نەخۆشیەکانی سی، دڵ، پەستانی خوێن، ووشک بوونەوەی دەم،سەرئێشە، هەندێ جار قەبزی.

دەبێتەهۆی خەوزڕان لەبەرئەوەی ماددەی کافاینی تێدایە.



سەرچاوە: stylecraze

و:هە-ف



PM:02:16:12/04/2018