دوکان...هەورە بروسکە ١٩ هەزار جوجک لە بینایەکدا دەسوتێنیت

لەسنورى قەزاى دوکان هەورە بروسکەوە لە کێڵگەیەکى پەلەوەری دەدات و بەوهۆیەوە کێڵگەکە گڕیگرتووەو  ١٩ هەزار جوچک و بەشێکی زۆری بیناکە سوتان.

لە راگەیەندراوێکدا کە وێنەیەکی دەست "سپی" کەوتووە تیایدا قایمقامییەتى قەزاى دوکان ئاماژەی بەوەکرد، ئەمڕۆ هەینى بەهۆى بوونى هەورە بروسکەوە کێڵگەی پەلەوەری دۆڵی لە گوندی جوبڵاغی سنوری قەزای دوکان گڕیگرت و بەشێکى زۆرى بیناکە سوتاوە.

وتیشی، لەئەنجامى ڕووداوەکە  ١٩هەزار جوچک و بەشێکی زۆری بیناکە سوتان، کە بە پێی خەمڵاندنی لیژنەیەکی تایبەت زیاتر لە هەشت دەفتەر دۆلاریش زیانیان بەرکەوتوە.

قایمقامییەتى دوکان ئاماژەی بەوەشکرد،لە ئێستادا لیژنەیەکی تایبەتی ڕاسپێردراوە کە بەوردی خەمڵاندنی بۆ بکەن و ڕاپۆرتێک ئامادە بکەن تا لە ڕوی یاساییەوە کاری پێویستی بۆ ئەنجام بدەن.



PM:04:07:28/12/2018