به‌هۆی ره‌شه‌باوه دوو كه‌س له گه‌رمیان گیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن، دوو پێشمەرگەش بەهۆی هەورە بروسکە لێدانەوە لە چیایەکی نزیک موسڵ گیانلەدەستدەدەن.
له‌كاتی دروستكردنی خانوویه‌كدا له گوندی ساڵح ئاغا، ره‌شه‌با هه‌ڵده‌كات و به‌و هۆیه‌وه دوو كه‌س ده‌كه‌ونه خواره‌وه و گیان له‌ده‌ستده‌ده‌ن.
مقه‌ده‌م حه‌سه‌ن محه‌ممه‌د ساڵح، لێپرسراوی راگه‌یاندنی پۆلیسی گه‌رمیان، به ماڵپەری خەندانی راگەیاندوە " ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ له گوندی ساڵح ئاغا، دوو گه‌نج كه سه‌رقاڵی چینكۆدانان بوون، به‌هۆی به‌هێزی ره‌شه‌باوه ده‌كه‌ونه خواره‌وه وگیانیان له‌ده‌ستدا".
ماڵپەری روداویش بڵاویکردەوە، لە نزیک شێخان دوو پێشمەرگەی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان بەهۆی هەورەبروسکەوە گیان لەدەستدەدەن