شەش کۆڵبەر لە سنوورەکانی کوردستان بریندار بوون

لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا لانیکەم شەش کۆڵبەر لە سنوورەکانی نەوسوود، بانە و ئورمیە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران بریندار کراون.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ئێوارەی ڕۆژی سێشەممە ١٨ی ئاب هێزە ئەمنیەکانی ئێران لە سنوورەکانی شاری نەوسوود سەر بە پارێزگای کرماشان تەقەیان لە پۆلێک کۆڵبەر کردووە و لە ئاکامدا کۆڵبەرێک بریندار بووە.

هەنگاو ڕاشیگەیاندووە" ناسنامەی ئەو کۆڵبەرەی کە لاقی بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی ئێران پێکراوە، سەعدی میرزایی تەمەن ٢٢ ساڵ و خەڵکی سەلاسی باوەجانی ڕاگەیەندراوە". 

ڕێکخراوەکە ئاشکراشیکردووە: لە سنووری هەنگەژاڵی بانە هێزە چەکدارەکانی ئێران تەقەیان لە کاوروانێکی کۆڵبەران کردووە و لانیکەم دوو کۆڵبەر بریندار بوون، ناسنامەی ئەو جوار کۆڵبەرە "یادگار شێخی"، "کامران پاوان"، "ئیبراهیم زێوی" و "عەلی کێلە" ڕاگەیەندراوە.

لەلایەکی دیکەوە، ڕۆژی شەممەی ڕابردوو هێزە چەکدارەکانی ئێران لە سنوورەکانی ئورمیە کۆڵبەرێکیان بە ناوی "سەلمان مەحموودیان" بریندار کردووە.

PM:08:35:20/08/2020