11ی ئۆكتۆبەری كەركوك، 11ی سەپتەمبەری كوردستان بوو

عەلی مەحمود

ئۆپەراسیۆنی لێدانی نەوتی كەركوك یان فەتحی یەك, یەكەم ئۆپەراسیۆن بوو ئێرانییەكان لە ناوخۆی عێراق بە هاوكاری پێشمەرگەی ینك ئەنجامیاندا، یەكەم جار بوو ئێرانییەكان لە گەڵ لایەنێكی عێراقی و كوردی لەناو خاكی عێراق ئۆپەراسیۆنی هاوبەش ئەنجام بدەن, پێشتر فەجری دوو لە سنووری حاجی ئۆمەران ئەنجام درابوو, لێ فەتحی یەك لە قوڵایی 180 كیلۆمەری خاكی عێراق و بەرامبەر بە هەستیارترین پڕۆژەی ئابووری عێراق كە كۆمپانیای نەوت و گازە ئەنجامدرا, لەم ئۆپەراسیۆنە هێزی هاوكاریكەر كە ی ن ك ە, دەبێتە هێزێكی هێرش كەر لە بری رەسەد و چاوساغی وەك لە فەجری دوو پارتی-حسك ئەنجامیان دا, لە فەتحی یەكەوە ئیتر هێنانی پاسدار وەك  كاری قۆنتەراتی بۆ ینك, پدك, حسك, حیزبواڵلەو بزووتنەەی ئیسلامی  لێ  دێت, تەنانەت  مەجلس ئەعلاو  دەعوەش دەچنە ناو ئەو قۆنتەراتەوە لە سنوری قەڵەمڕەوی لایەنە كوردییەكانەوە, كوردستان وەك شاری بێ ساحێبی لێ دێت, بە پانی و درێژی كوردستان پاسدار دەسوڕێنەوە, سیخوڕی دەكەن, خەڵكە كڕن, تۆڕی جاسوسی دروست دەكەن. 


بۆ قەرارگای  رەمەزان 

لە دوای ئۆپەراسیۆنی فەجری دوو بە هاوبەشی پارتی, گرنگی ئەم تەرزە جەنگە هاوبەشانە لە گەڵ هێزەكانی كوردی عێراق بۆ كۆماری ئیسلامی ئێران دەركەوت, كە لە هێرشەكانی بە بنبەست گەیشتبوو, كەمترین زیان زۆرترین دەستكەوت, بۆیە بڕیاری كردنەوەی ناوەندێك بۆ سەرپەرشتیكردنی ئەم تەرزە جەنگە دەدەن.

لە رێكەوتی3 23-10-198بە فەرمانی سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای بەرگری ئێرانی ئایەتولا خامنەئی رەزامەندی درا بۆ دروستكردنی بارەگایەك بۆ جێبەجێكردنی ئۆپەراسیۆنە سنوور بەزێنەكان, لە مانگی رەمەزانی ساڵی 1962 یەكەم فەرمانی فەرماندەیی بۆ مورتەزا رەزایی دەرچوو بۆ دامەزراندنی قەرارگایەك بۆ مەبەستی ئاماژە پێدراو, بۆیە بە ناوی قەرارگای رەمەزان ناونرا, چونكە لە مانگی رەمەزان بڕیاری پێكهێنانی درا, ئەم قەرارگایە ئەركی رێكخستن و ئەنجامدانی  چالاكی هاوبەش بوو  لەناو عێراق بە هاوبەشی لایەنە كوردی و عێراقییەكان.‌عملیات فتح ۱؛ عملیاتی در عمق خاک عراق‌

نەبوونی متمانە بە ینك  

بە وتەی پاسداران ئەو هێزانەی ئێران بۆ ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی فەتحی یەك دەیانویست بچنە ناو عێراقەوە دوو كێشەیان هەبوو: یەكێكیان متمانەیان بە پێشمەرگەی ی ن ك نەبوو, چونكە یەكێتی بۆ ئێرانییەكان بەو كەسانە ناسرا بوون كە لە هەر ساتێكدا بە ئاراستەیەكدا دەڕۆن, بەدوای بەرژەوەندیەكانی خۆیانەوەن، پێشتر لەگەڵ سەدامدا ئاشت بوونەتەوەو رێك كەوتوونە, وە چەند جارێك لە دژی كۆماری ئیسلامی ئێران شەڕیان كردبوو. 
بەڵام ئێستا ی ن ك نوێنەریان ناردووە بۆ ئێران, ئامادەیی خۆیان بۆ یاوەری كۆماری ئیسلامی لە دژی ڕژێمی بەعس ڕاگەیاندبوو بۆ  ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی هاوبەش, بەهەمان رێگای پارتیدا رۆیشتن. 
مجله  امتداد  ێ‌بان 1387، شماره 34 
عملیات چریکی در قلب عراق;نبرد کرکوک به روایت فرمانده عملیات
كەواتە ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی فەتحی یەك پێشنیاری ی ن ك بووە, كەركووكی لە سەر سینییەك زێڕین پێشكەش كۆماری ئیسلامی ئێران كردووە, ماوەتەوە لە دەرەوەی گریمانە بزانین كێ ئەندازیاری ئۆپەراسیۆنەكە بووە سەرەتا؟, وە كێ بووە ئەو كەسەی پەیامەكەی گەیاندووە بە ئێرانییەكان؟.

ینك چۆن چیرۆكی پەیوەندییەكە  دەگێڕنەوە؟

هەرچەندە پێشتر خواستی  ی ن ك بۆ پەیوەندی لە گەڵ كۆماری ئیسلامی ئێران رەتكراوەتەوە, تەنانەت ئامادەی گفتوگۆش نەبوونە لە گەڵ ینك, بەڵام چاوی ئێرانییەكان لە سەر فەتحی یەك وا دەكات, خۆیان عەوداڵی پەیوەندی بن"نەوشیروان بە بیری هێنایەوە " كە شەڕ لەگەڵ ئێراندا هەڵگیرساو ئێمە وەفدێكمان نارد بۆ لای ئێوە قبوڵتان نەكرد" - ل149-مام جەلال دیداری تەمەن - ئامادەكردنی سەلاح رەشید-چاپی یەكەم  2017 چاپخانەی كارۆ.
فەرەیدون عەبدالقادر یەكێك لە كەسە نزیكەكانی ئەوكاتی خەتی نەوشیروان مستەفا و هاوكات  نزیك لە ئێران, ئاوا چیرۆكی یەكەم پەیوەندی لە گەڵ ئێرانمان بۆ دەگێڕێتەوە" تا رۆژێكیان  لێپرسراوێكی ئێرانی بە ناوی مستەوفی لە گەڵ سلێمانی قەساب  هاتن و گفتوگۆی راستەوخۆو جدییان لە گەڵ یەكێتی كرد, مام جەلال و كاك نەوشیروان  بە راستگۆیی و بە رۆشنی قسەیان لەگەڵ كرد و ترسی ئەوەیان لا رەوانەوە, كە گەرم بوونی پەیوەندی  ئێران لە گەڵ یەكێتی, وا لە یەكێتی ناكات, كە  وەك تاكتیك و كارتێكی گوشار بۆ گفتوگۆ لەگەڵ عیراق بەكاری بهێنێ! ( سلێمان قەساب و خاڵە حاجی) , هەردوو لە حسك رۆڵی باشیان هەبوو لە هاندانی ئەو لێپرسراوانەی كۆماری ئیسلامیی ئێران, بۆ بەردەوام بوونی سەردانەكانیان بۆ لای یەكێتی! هاوكات قەناعەتەكانی (نەوشیروان) یش, بۆ سوود وەرگرتنی تەواو لە شەڕی (ئێران-عێراق), لە دژی صدام و رژێمەكەی, دەوری هەبوو لە خۆشكردنی زەمینەی لەبار بۆ زیاتر پەیوەندی كردن لەگەڵ ئێران! ".ل 529-530 هەڵۆ سورەكانی قەندیل  فەرەیدون عەبدوالقادر چاپی دووەم 2020".
بەڕێز نەوشیروان مستەفا لەو بارەیەوە دەڵێت:" لەو ماوەیەدا چەند كەس لە بەرپرسەكانی یەكێتی: لە سەرەتادا دلێری سەید مەجید و دوای ئەو د.فوئاد مەعسوم ، ئازاد هەورامی، جەبار فەرمان، دارای شێح جەلالی حەفید، ڕەفعەت عەبدالڕەحمان، عەلی بچكۆڵ، شێردڵ حەوێزی، جەلال عەبدوالقادر بە كۆمەڵ و بەجیا سەردانی ئێرانیان كرد لەسەردەشت، ورمێ،كرماشان لە گەڵ كاربەدەستی ئێرانی لە ئیتڵاعات و سوپای پاسداران دانیشتن - خولانەوە لەناو بازنەدا دیوی ناوەوەی ڕوداوەكانی كوردستانی عێراق1984-1988 نەوشیروان مستەفا ئەمین چاپی دووەم 1999-ل"103.
"لە ناو ئەواندا دو سەردان گرنگییان هەبو، كاریان لە پەیوەندیەكانی ئێران و یەكێتی كرد یەكەمیان، سلێمان قەساب، كە یەكێ لە كادرەكانی حسك بو، یەكێ لە كاربەدەستانی ئیتڵاعاتی لە گەڵ خۆی هێنا.هەم گفتوگۆی سیاسی لەگەڵ كرا؟و هەم خۆیشی حەزی كرد گەشتێكی خێرابە هەندێ ناوچەی ژێر دەسەڵاتی یەكێتی دا بكا. لە یەكێ لەو گفتوگۆیانەی لە نێوان ئەم و هەندێ لە ئەندامانی م س كرا، ئەم نوێنەرە قسەیەكی كردو وتی:((ئێوە تازە گفتوگۆتان؟لەگەڵ عێراق بڕیوە، زەمان چیە ئەم پێوەندیەی لە گەڵ ئێرانی دروسەی پەكەن، بەكاری ناهێنن بۆ؟ئەوەی هەڵوێستتان بەهێز بكا لە گفتوگۆی داهوتان دا لەگەڵ عێراق؟))ل104.
"دوای ئەمیش وەفدێكی كەسی هات، تێكەڵاو بو لە نوێنەری چەند وەزارەت و دەزگای جیا جیای ئێرانی. وەكو دوای دەركەوت سەرۆكی وەفدەكەیان، سەرۆكی دەزگای ئیتڵاعاتی سوپا بو. خولانەوە لەناو بازنەدا دیوی ناوەوەی ڕوداوەكانی كوردستانی عێراق1984-1988 نەوشیروان مستەفا ئەمین چاپی دووەم 1999- ل 105.

بیرۆكەی ئۆپەراسیۆنی فەتحی یەك

سەبارەت بە بیرۆكەی لێدانی نەوتەكەی كەركوك فەرەیدون عەبدوالقادر دەڵێت: "نەوشیروان, نەخشەی پەلاماردانی بیرە نەوتەكان لە مێشكی دا بوو, ئەوەش گەورەترین دان رۆكردن و چەشە كردن بوو بۆ لێپرسراوە ئێرانییەكان, بە تایبەتی ئەو شاندەی ئێران, كە سەردار وەحیدی لە گەڵیان هاتبوو!" وەحیدی ماوەیەك لێپرسراوی ئیتڵاعاتی سوپاو ماوەیەكیش فەرماندەی هێزەكانی پیادەرۆی سوپای پاسدارانی ئێران بوو".ل 529-530 هەڵۆ سورەكانی قەندیل  فەرەیدون عەبدوالقادر چاپی دووەم 2020".
سەبارەت بە پڕۆژەی ئۆپەراسیۆنی فەتحی یەك نەوشیروان مستەفا دەڵێت:"یەكێ لەو كارانەی كە ئێرانیەكان بە لایانەوە گرنگ بو بكرێ لێدانی دامەزراوەكانی نەوتی كەركوك بو. لە نزیك كەركوك بە تەنیا هێزی یەكێتی لێ بو. هێزەكانی یەكێتی ئەیانتوانی بگەنە ناو بیرەكانی نەوت و ، بگەنە نزیك دامەزراوە سەرەكیەكانی".
"ئێمە خۆمان چەند ساڵێ بو بیرمان لە لێدان و تێكدانی كردبووەو زانیاری زۆرمان لەسەر كۆكردبوەوە، بەڵام جێبەجێكردنی لە توانای ئێمەدا نەبو، بە تایبەت چەك و تفاقی جەنگیی ئێمە زۆر سادەو دواكەوتو بو بۆ ئەنجامدانی كارێكی لەو بابەتە، بە كەڵك و كاریگەر نەبو. خولانەوە لەناو بازنەدا دیوی ناوەوەی ڕوداوەكانی كوردستانی عێراق1984-1988 نەوشیروان مستەفا ئەمین چاپی دووەم 1999-ل106".
"سەركردایەتی یەكێتی لەبەر گرنگی كارەكە، دانان و جێبەجێكردنی پلانی هەموو چالاكیەكەیان بە من سپاردو، من ڕۆژانە ئەبو خەرێكی وردەكاری پلانەكە بم. ئێرانیەكان ئەم كارەیان بەلاوە زۆر گرنگ بو، تەنانەت بە مەرجی جدی بونی یەكێتی لە شەڕی عێراق و ، هاوكاری پاشەڕۆژیان دانابو. خولانەوە لەناو بازنەدا دیوی ناوەوەی ڕوداوەكانی كوردستانی عێراق1984-1988 نەوشیروان مستەفا ئەمین چاپی دووەم 1999 ل 107".


نرخ  بۆ سەری پاسدارەكان دیاریكرابوو

ئێرانییەكان دەڵێن ویستمان بچین لەگەڵ كەسێكدا هاوشان شەڕ بكەین كە لە دژی ئێمە پێشتر شەڕی كردبوو, ئەوە حاڵەتێكی دەروونی زۆر سەیر و سەمەرەی دەویست. ئەمە یەكەم تایبەتمەندی ئەو ئۆپەراسیۆنە بوو؛ بۆیە دەبوایە ئەو برایانەی كە دەچوونە ناو خاكی عێراق متمانەیان پێیان بكردایە و بچنە قووڵایی خاكی عێراق و ئۆپەراسیۆنێكی وا گەورەیان لە كەركوك ئەنجامدابا, بۆ ماوەی 45 رۆژ لە ناوخۆی عێراقدا مانەوە .
ئەوكات نەمانزانی كە عێراق لەو رۆژەدا بەخشینێكی بۆ سەری هەموو ئێرانییەكی سەر بە رژێمی ئێران دانابوو. ئەو كات دوو سەد هەزار دیناری بۆ سەری هەر ئێرانییەك دانابوو، هەر دینارێك یەكسان بوو بە ٦٨ تومان!. 
مجله  امتداد  ێ‌بان 1387، شماره 34 
عملیات چریکی در قلب عراق;نبرد کرکوک به روایت فرمانده عملیات



گواستنەوەی پێداویستی ئۆپەراسیۆنی فەتحی دوو

گواستنەوەی ئەو هەموو چەك و تەقەمەنییە لە  سەر سنووری ئێرانەوە بۆ كەركووك, یەكێكە لە لایەنە گرنگەكانی ئۆپەراسیۆنەكە, لەمەشدا لە قەبارەی چەك و تەقەمەنی هاتوو جیاوازی ئامار هەیە, وەلێ بە هەمووەوە دەتوانرێت زیانیاری نزیك بە دەست بهێنرێت.
" لە ماوەی دە شەودا زیاتر لە 3 هەزار بار لە سەر سنووری ئێرانەوە, لە بارەگایەكی پاسداران لە نێوان بانەو سەردەشت, بە دەروازەی سەفرەو زەنوون ی نزیك ماوەت هاتنە ناو عێراقەوە، لە چەكی قورس هاوەنی 120 ملم و كاتیۆشا و چەكی مام ناوەندی و  سوك و تەقەمەنی, 3000 گولەی هاوەن و هەزاران رۆكێتی كاتیۆشاو ژمارەیەكی زۆر رۆكێتی ئاڕ پی جی و گولەی دۆشكاو تفەنگ و خۆراك و پێداویستی پزیشكی, هەر شەوێك ٣٠٠ باری هێستر پێداویستیەكانی ئەم ئۆپەراسیۆنەیان لەو ڕێگایەوە دەبردە ناو خاكی عێراقەوە".

مجله  امتداد  ێ‌بان 1387، شماره 34 
عملیات چریکی در قلب عراق;نبرد کرکوک به روایت فرمانده عملیات

" 150 تۆن کەرەستەی سەربازی و 300 ئۆپەراتۆری سوپای پاسداران لە ئێرانەوە لە پشت هێڵەکانی دوژمنەوە گواسترانەوە بۆ کەرکوک, لە ئۆپەراسیۆنێکی شاراوەدا کە ماوەی 40 ڕۆژ بەردەوام بوو. كەرەستەكان بەم شێوەیە بوون: 1500  كڵاشینكۆف, 40 بی كەی سی , 15  دۆشكە, 60  ئاڕ پی جی , 3هاوەنی 120 ملم , 2  هاوەنی 81  ملم, 1500 گولەی هاوەنی 120 ملم, 1000 گولەی هاوەنی 81  ملم, 500  گولەی هاوەنی 60  ملم, 7354 رۆكێتی ئار پی جی, 500 گولەی تفەنگی 60 ملم, 2000 گولەی تفەنگی 107 ملم, 21500  گولەی كڵاشینكۆف, 10000  گولەی بی كەی سی, 12000  گولەی دۆشكە. 
https://en.wikipedia.org/wiki/Operation_Fath_1
بەڕێز نەوشیروان مستەفا لەم بارەوە دەنوسێت: گوێزانەوەی تفاقی جەنگی ئەو تفاقەی بۆ ئەم كارە پێویست بو لە :10هاوەنی 120ملم، 4كاتێۆشا، 45تەن گوللەی هاوەن و كاتیۆشا، چەند دانەیەك سامی 7ی دژی فڕۆكە، چەند دانەیەك ساروخی دژ تانك و، هەندێ فیشەكی كڵاشینكۆف. ئەمانە پێشتر ، بە سەرپەرشتی جەبار فەرمان لە زەردەكانیەوە لە ئێرانەوە بە كۆڵی ئێسترگوێزرابونەوە بۆ دۆڵی جافەتی. گوێزانەوەی كارێكی یەكجار دژوارو سەخت بو. ئەبو جارێك لە زەردەكانی بار بكرێ و لەسەر چەمی كەڵوێ دابگیرێ و بە گوریس لە ڕوبار بپەڕێتەوە، جارێكی تریش لە ئێستر بار بكرێ تا ئەگەیشتە یەكێ لە عەمارەكانی دۆڵی جافەتی و لە ئەشكەوتەكانی گوێزەڵەو یاخسەمەر و هەڵەدن ئەشاردرانەوە. خولانەوە لەناو بازنەدا دیوی ناوەوەی ڕوداوەكانی كوردستانی عێراق1984-1988 نەوشیروان مستەفا ئەمین چاپی دووەم 1999-ل 108-109


دووجار  گومان لە ئەنجامدانی چالاكی 

پێش ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنەكە بە چەند رۆژێك, نەوشیروان مستەفا فەرماندەی ئۆپەراسیۆنی ینك دوو دڵ دەبێت لە جێبەجێكردنی ئۆپەراسیۆنەكە, بەهۆی ئەوەی گومانی هەبووە  لەوەی هەواڵی ئۆپەراسیۆنەكە دزەی كردبێت بۆ حكومەتی عێراقی, داوا دەكات ئۆپەراسیۆنی ئەلتەرناتیف جێبەجێ بكەن لە دوكان" ئەوە جێبەجێ بكرابایا لە لێدانی سەدی دوكان, كارەسات بوو بۆ كورد, هەرچەندە لە فەتحی دوودا ئەنجامیان دا بەلام نەیانتوانی سەدەكە بڕوخێنن, ئەوەی ئێرانییەكان بلاویان كردەوە زۆر درۆ بوو", وەلێ فەرماندەی قەرارگای رەمەزان لە كرماشان مكوڕ دەبێت لە جێبەجێكردنی ئۆپەراسیۆنی فەتحی 1 و لێدانی نەوتی كەركوك, ئەوان  ئەم ئۆپەراسیۆنە بە گرنگ و پارویەكی چەور دەزانن, رۆژی یەك شەمە رێكەوتی 5-10-1986 لە رێگای نوێنەرایەتی قەرارگای رەمەزانەوە لە گوندی یاخسەمەر ئەم پەیامە دەگەیەننە دەستی بەڕێز نەوشیروان مستەفا: ((مگمئن باشید دشمن متوجه نشده است. شما به خدا اعتماد کنید تردید به خود راه ندهید. بدون فوت وقت و با سرعت و دقت و قاگعیت بر تمامی اهداف حمله ببرید و قلب امام و امت و روح شهدا را شاد کنید. همه منتڤرند. مبادا که در اراده خلل ناپژیر شما که متکی به اراده‌ی خداست، سستی پیش ێ‌ید.)).

فتح یک؛ عملیات چریکی سپاه در کرکوک در سال ۶۵

هەموو شتێك بۆ ئۆپەراسیۆنەكە ئامادەكرابوو, كاتێك شەوی 10-10-1986 هەواڵێك لە لایەن ی ن ك ەوە دەدرێت بە ئێرانییەكان كە دوژمن سەر بەرزاییەكانی گرتووەو هێزی زیاتری كۆكردۆتەوە, لەو جیگایەی بڕیار وابوو چەكەكانی لێ دامەزرێنن, بەلام ئێرانییەكان پێداگرییان كردبوو لەسەر ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنەكە, ئێرانییەكان دەگێڕنەوە دەڵێن كوردەكان ترسابوون.
پێی دەچێت  ی ن ك  لەسەرەتاوە خۆیان دەست پێَشخەریان كردبوو بۆ ئەم چالاكییە, كەچی  لە دوو هەفتەی پێش  ئۆپەراسیۆنەكە ساردییان نواندووە بۆ ئەنجام نەدانی, وەلێ  ئێرانییەكان مكوڕ بوونە.
مجله  امتداد  ێ‌بان 1387، شماره 34 
عملیات چریکی در قلب عراق;نبرد کرکوک به روایت فرمانده عملیات

 

ناڕەزایەتی  لەناو  ینك؟

فەرەیدون عەبدالقاددر لە یاداشتەكانیدا دەڵێت: كە باسی لێدانی بیرە نەوتەكانی كەركوك كەوتە ناو گفتوگۆكانەوە, رۆژێكیان لە ماڵی خۆمان لە كانی مستفای چۆخماخ كۆبونەوەیەكی مەكتەبی سیاسی كرا بۆ باس لە هاوكاری لەگەڵ ئێرانداو مەسەلەی لێدانی برە نەوتەكانی كەركووك! زۆر لایەن و ئەنجامی ئەو چالاكیییە لە روی سلبی و ئیجابییەوە خرایە روو, مشتومڕی زۆری لەسەر كرا! كاك كۆسرەت , ناڕازی بوو, پێ باش نەبوو, چونكە پێی وابوو ئەوە كێشمان دەكات بۆ باریكە رێی پێچاو پێچی وا, كە ناتوانین بزانین كاردانەوەی سەدام حوسێن, چۆن چەند دەبێت و بە كوێ دەگات! مشت و مڕەكان گەرم و توند بوون, كۆسرەت زویر بوو چوە دەرەوە, ناچار شوێنی كەوتم و بە زۆر رازیم كرد بگەڕێتەوە بۆ ناو كۆبونەوەكە! - ل 530 هەڵۆ سورەكانی قەندیل  فەرەیدون عەبدوالقادر چاپی دووەم 2020.
ئەوكات كۆسرەت رەسول كەسێكی بەهێز بوو لەناو ینك و قسەكانی جێكەوتە بوون, پێی دەچێت ناڕەزایەتی توند لەناو ینك دژ بەم چالاكییە هەبووبێت, پێشبینییەكەشیان راست دەرچوو, هەرچەندە دواتر 4 تیپی سەر بە ناوچەی هژمۆنیای كۆسرەت بەشداری ئۆپەراسیۆنەكەیان كرد"93,85,86,87", وە خۆشی سەرپەرشتی فەتحی    چواری   كرد.
تەنانەت لە ئاستی خوارەوەش ناڕەزایەتی دژ بە ئەنجامدانی ئەو ئۆپەراسیۆنە هەبوو, وەلێ ناڕەزایەتییەكان نەگەیشتنە ئاستی هەڵوێستی بەرەو رووبوونەوە, رێباز ئاوا باسی هەڵوێستی خۆی لەسەر ئۆپەراسیۆنەكە دەكات" سەیرێكی كاك م كرد ووتم بە ڕاستیتە لە كەركوك دەدەین...ووتی بۆ، هەمووی دەسووتێنین عێراق بە تێپەڕی ناتوانێ ئەو خەسارەتە پڕ بكاتەوە....؟ دیسان پێم ووت ئەدی میللەتی خۆمان، باشە ئەو گوندانە، باشە خەڵكەكە، حكومەت دڕندەیە هەرچی لە دەستی بێت دەیكات....ووتی تۆ هەر دژی ئێرانی ئەگینا ئەوە كارێكی زۆر كرنگە.....ووتم ڕاستە كارێكی زۆر گرنگە بەڵام قوڕمساغانە نازانن تۆپ بەكار بهێنن، هەر عەیب دارمان دەكەن و تەنها میللەتەكەمان باری خراپی بەسەر دێ....ووتی باشە كاكە واز لەو قسە هەلەق و مەلەقانە بێنە بڕۆوە لای دەشتی هەولێر بەڵام لای كەس باسی نەكەی چونكە كەس نازانێ - قەندیل بەغدای هەژاند بەشی دووەم نووسینی ڕێباز چاپی دووەم 2008چاپخانەی پەیوەند- ل 382".
بەلام ئەم ناڕەزایەتییانە نەچووەنە باری جێبەجێكردنەوە, ناڕازییان لە بواری پراتیكدا بوونە باسكی ئۆپەراسیۆنەكان و گوێیان لە ماڵوێرانی خەڵكی كوردستان نەگرت.



فەتحەكان؟؟

ئۆپەراسیۆنەكانی فەتح, 10 ئۆپەراسیۆنی زنجیریەیی بوو بە هاوبەشی سوپای پاسداران لە گەڵ ینك, پدك, حیزبوڵا, دەعوە, مەجلس ئەعلا ئەنجامدران" بۆ حسك یەكلا نەبوومەتەوە, چونكە زۆربەی ئۆپەراسیۆنەكان سایدە ئێرانییەكان دیارییان نەكردووە بە هاوكاری كام لایەنی كوردی ئەنجامیان داوە", ئەم ئۆپەراسیۆنانە لە رێكەوتی 11-10-1986 لە شاری كەركوك بە فەتحی 1 دەستی پێكرد, بە لێدانی نەوتەكەی شاری كەركووك, بە ئۆپەراسیۆنی فەتحی 10 لە رێكەوتی 4-9-1987 لە ناوچەی سیدەكان كۆتایی هات , بە زنجیرەی فەتحەكان لە گەڵ ینك دەستپێكرا, لە گەڵ حیزبوڵا و مەجلس ئەعلا كۆتایی پێهات, كۆی گشتی ئۆپەراسیۆنەكانی فەتح 328  رۆژ بەردەوام بووە.
فەتحی دوو لە ناوچەی دوكان, بەناو وێرانكردنی دامەزراوەكانی سەدی دوكان لە رێكەوتی 25-11-1986 لە لایەن  ینك و ئێرانەوە ئەنجامدرا. 
ئۆپەراسیۆمی فەتحی سێ لە رێكەوتی 30-10-1986 ئەنجامدرا, لە 300 كیلۆمەتری خاكی عێراق لە ناوچەی زاخۆ, پەلاماری بارەگای لەشكری 38 و گەراجی گواستنەوەی نەوتی زاخۆ, بە هاوكاری پارتی ئەنجامدرا.
ئۆپەراسیۆنی فەتحی چوار لە رێكەوتی 11-2-1987 ئەنجامدرا لە  ناوچەی رەواندز- دیانا, لە قولایی 70 كیلۆمەتری عێراق, ئۆپەراسیۆنەكە بریتی بوو لە پەلاماردانی بارەگاكانی سوپای عێراق لە خەلیفان, رەواندز و سدیق, ناوەندی پۆلیس و كارەبای رەواندز و مایكرۆییەكەی چیای كۆڕەك.
رێباز ئاوا باسی ئەم ئۆپەراسیۆنە دەكات"بڕیاردرا شەوی دە لەسەر یانزەی شوباتی 1987چالاكی گرتنی چیای كۆڕەك و فەوجی ئاكۆیان و ڕەبیەكانی دەوروبەر ئەنجام بدرێ بەیانی هەموو كەسێك وای پێشبینی دەكرد كە دوا بخرێ لە بەر بەفرو باران.
ئێرانییەكان پێیان داگرت بیرم كردەو ووتم خۆتان ماندوو مەكەن ئەوان نیازیان نییە هیچ بكەن تەنیا مەبەستیان ئەوەیە لە یادی سەركەوتنی شۆڕشی ئێران چالاكییەك بكەن. چەند تۆپێكیان لە كوڕەك گرت بەڵام هیچی شوێنی خۆی نەپێكا. ل398.قەندیل بەغدای هەژاند بەشی دووەم نووسینی ڕێباز چاپی دووەم 2008چاپخانەی پەیوەند." كەچی مام غەفور لە یاداشتەكانیدا لە ل 258 بۆ 260 وا باسی ئەم چالاكییە دەكات ئێرانی تێدا نەبێت و ئۆپەراسیۆنێك نەبێت لە یادی شۆڕشی بەناو كۆماری ئیسلامی ئێران, هاوكات بەشداری فەتحی یەكیشی كردووە لە كرداردا, وەلێ لە یاداشتەكەی ئاماژەی پێ نەداوە؟, لە بیرەوەرییەكانی لەوەتەی هەم پێشمەرگەم ئاماژەی پێ نەداوە".
ئۆپەراسیۆنی فەتحی پێنج لە رێكەوتی 14-4-1987 ئەنجامدرا, لە ناوچەی چوارتا و ماوەت, هاوكات لە گەڵ  ئۆپەراسیۆنی كەربەلای10 ئەنجامدرا.
ئۆپەراسیۆنی فەتحی شەش لە رێكەوتی 17-6-1987 ئەنجامدرا, پارتی و حیزبواڵلە و حیزبی دەعوە,  لە ناوچەی میرگەسور -دیانا ئەنجامیان داق.
ئۆپەراسیۆنی فەتحی حەوت لە رێكەوتی 28-6-1987 ئەنجامدرا, بە دروشمی یا فاتیمە زەهرا لە ناوچەی سەید سادق و شانەدەری و هەڵەبجە و كانی پانكە, شاری سەید سادق دەستی بەسەردا گیرا بۆ ماوەی 4 كاتژمێر,  پارتی و ئێران پێكەوە ئەنجامیان دا.
ئۆپەراسیۆنی فەتحی هەشت لە رێكەوتی 19-7-1987 ئەنجامدرا,  لە ناوچەی  ئەتروشی  شاری دهۆك, بە بەشداری یەكێتی نیشتمانی كوردستان بەڕێوە چوو. 
ئۆپەراسیۆنی فەتحی نۆ لە رێكەوتی 31-7-1987ئەنجامدرا, لە ناوچەی سەید سادق  هەڵەبجە خورماڵ, بە دروشمی یا رەسواڵلە, بۆ ماوەی پێنج رۆژ  بەردەوام بوو.
ئۆپەراسیۆنی فەتحی دە لە رێكەوتی 4-9- 1987 ئەنجامدرا, لە ناوچەی سیدەكان بەڕێوە چوو, بە دروشمی یا ئەبا عەبدولا حوسێن, حیزبواڵلە و  مەجلس ئەعلا هاوكاری ئێران بوون. 


فەتحی یەك گەورەترین كاری هاوبەش

ئێرانیەكان پێیان وایە ئۆپەراسیۆنی فەتحی یەك گەورەترین سەكۆی هاوكاری نێوان قەرارگای ڕەمەزان و یەكێتی نیشتمانی كوردستان بوو تا ئەو ڕۆژەی ئەنجامدرا لە رێكەوتی 11-10-1987, تەنانەت لە گەڵ هەموو هێزەكان, وە كاریگەرترینی ناو فەتحەكانیش بوو. 
 بۆ ئەنجامدانی ئەو كارە هاوبەشە, دوو یەكەی سوپای پاسدارانی ئیسلامی دزەیان كردە باكوور و باشووری كەركوك و بە كەڵك وەرگرتن لە ڕێكخستنەكانی یەكێتی نیشتمانی كوردستان.
https://www.isna.ir/news/97072011106/%D9%85%D8%B1%D9%88%D8%B1%DB%8C-%D8%A8%D8%B1-%D8%B9%D9%85%D9%84%DB%8C%D8%A7%D8%AA-%D9%81%D8%AA%D8%AD-%DB%B1
ئەوان باوەڕیان وایە كە سوپای پاسداران ماوەیەكی زۆرە لەگەڵ گروپە نەیارەكانی بەعس لە كوردستانی عێراق هاوكاری كردبوو بۆ دامەزراندنی پێگە لە باكووری عێراق. پێش ئەمە ئۆپەراسیۆنی هاوبەش ئەنجامدرابوو، بەڵام دەكرێت ئۆپەراسیۆنی فەتح ١ بە گرنگترین هاوكاری نێوان هەردوولا هەژمار بكرێت.
http://www.aviny.com/occasion/enghelab_jang/defaemoghaddas/93/amaliat/zamini/fath-1/fath.aspx
رێكەوتنی كۆماری ئیسلامی لەگەڵ لایەنەكانی دژبەری ڕژێمی بەعس، وەك یەكێتی نیشتمانی كوردستان، ئایەتوڵڵا حەكیم و... . .، بووە هۆی زیادبوونی چالاكی هەواڵگری قەرارگای ڕەمەزان لە كوردستانی عێراق و داڕشتنی زنجیرەیەك ئۆپەراسیۆنی فەتح و هاوبەشی دیكە. ئەم هاوكاری و پەیوەندییە هاوبەشە زەمینەسازی بۆ دروستكردنی بنكەیەكی تاكتیكی لە قووڵایی خاكی عێراق دانا، لە ناوچەیەكدا كە سوپای عێراق بە ناوچەیەكی ئەمنی دەزانی، تا ٢٠٠ كیلۆمەتر لە قووڵایی خاكی عێراق. 
لە كۆتاییدا بارەگای ناوەندی خاتەم ئەلئەنبیا بەرپرسە سەرەكییەكانی ئەو وڵاتە رێككەوتن لەسەر ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی سنوور بەزاندن لە لایەن قەرارگای رەمەزانەوە" واتا هەموو ئۆپەراسیۆنەكان لە لایەن قەرارگای رەمەزانەوە سەرپەرشتی كراون" بە دوو مەرج, یەكەم: ئەم ئۆپەراسیۆنانە لە شێوەی زنجیرەیەك ئۆپەراسیۆنی فەتحدا ئەنجام بدرێن, دووەم: لایەنە كوردییەكانی ئۆپۆزسیۆنی عێراق ئاسایشی ئەو ناوچانە مسۆگەر بكەن كە چەكدارانی ئێرانی تێدا ئامادە دەبن.عملیات فتح ۱؛ عملیاتی در عمق خاک عراق
نەوشیروان مستەفا سەبارەت بە ئەنجامی نەخشەكان دەڵێت"پاش لێكۆڵینەوەیەكی زۆر لەسەر نەخشەی عەسكەری و لەسەر ئەرزی چالاكیەكە و پاش گفتوگۆی زۆر دورو درێژی بەرپرسەكانی یەكێتی و ئێران، ئێرانیەكان پلانەكەیان بەوە ساخ كردەوە كە چەند هاوەنێكی12ملم و چەند كاتێۆشایەك ببرێتە نزیك مەیدانی دەرهێنانی نەوتەكەو بەو ئاگر باران بكرێ وتێك بدرێ. هەمان سەرچاوەی پێشوو - ل 108".
رێباز ئاوا باسی چۆنیەتی نەخشە داڕشتنی چالاكییەكە دەكات"لە سەرەتای مانگی هەشتی 1986بە بروسكە ئاگادار ی من و كاك سەفینیان كرد بچین بۆ سنووری تیپی 21ی كەركوك بۆ ناوچەی شێح بزێنی دیار بوو كاك سەفین نەهات، من بە بە تەنیا پەڕیمەوە لەگەڵ سەیارەیەكی تیپی 21ی كەركوك چوینە لای كاك كۆسرەت و كاك عەلی بچكۆل كە سەیرم كرد شەش پاسداریش لەوێ بوون پاش نان خواردن كاك كۆسرەت بە درێژی قسەی لەگەڵ كردم. لەگەڵ پاسدارەكان بەڕێكەوتین ئێوارە لە گوندی بیناتی نانمان خوارد درەنگی شەو لە چیای كانی دومبەڵان ئاودیو بووین چوینە نزیك كۆمپانیای نەوتی كەركوك بە جیهازێكی مۆدێرن وێنەیان گرت، زۆر شوێنێكی خەتەر بوو هیچ ڕەبییەكی دوژمن 30مەتر نێوانیان زیاتر نەبوو شەوێ درەنگ لە كەڵوڕ لە دەرەوەی گوندەكە نان و ماستاومان خوارد بەیانی هاتینەوە شێح بزێنی كە بۆم ساغ بۆوە ئەوە نەخشەی لێدانی كەركوكە لە گەڵ برایەكی هاوسەنگەرو خۆشەویستم ئەم قسانەم كرد. هەمان سەرچاوەی پێشوو ل382.

قازانجی كۆماری ئیسلامی ئێران

ئێرانییەكان پێیان وایەو فەتحی یەكەم  گەورەترین شەڕی پارتیزانی بوو لە جیهاندا, هاوكات سەركەوتنی گەورە بوو بە بێ زیان, لەو كارە سەربازییە كە هەرایەكی زۆری نایەوە لە راستیدا زیانەكان وا نەبوون, تەنها 3 بریندار هەبوو لە لایەن كۆماری ئیسلامییەوە و بەلام پێشمەرگە بەشداربووەكان باس لەوە دەكەن ئێرانییەكان تەنها چەند كەسێكیان بە ماتۆڕەوە بەشداریان كردووە, هەلاو هات و هاوارەكەیان هەموو درۆ بووەو تەنها بۆ ماڵوێرانی كورد بوو. 
دوای گرتنی فاو لە لایەن ئێرانەوە, عێراق لە دامودەزگا نەوتییەكانی ئێرانیدا, وەك ستراتیجیەتی نوێ لە جەنگدا. لێدانی نەوتی كەركوك وەڵامدانەوەیەك بۆ ئەوە, ئێران دەیەویست لانی كەم عێراق دوو سوپا بهێنێتەوە بۆ كوردستان, واتا ئێرانییەكان بەم چالاكییە بە بەردێك دوو چۆلەكەیان دەكوشت, لە لایەكەوە لێدانی شادەماری ئابووری عێراق, وە هاتنەوەی سوپا بۆ كوردستان ئەمەش ماڵوێرانی بوو بۆ خەڵكی كوردستان وە سوك كردنی بەرەی جەنگ  بوو بۆ ئێرانییەكان.
مجله  امتداد  ێ‌بان 1387، شماره 34 
عملیات چریکی در قلب عراق;نبرد کرکوک به روایت فرمانده عملیات
لە لایەكی ترەوە كاتی ئۆپەراسیۆنەكە بە قازانجی كۆماری ئیسلامی و بازاڕی نەوت بوو"هەرچی ئێرانیش بو، لەم چالاكیەو ، لەم هەراو هوریا ئیعلامیە مەبەستێكی سیاسی هەبو. لەو كاتەدا كۆبونەوەی ئۆپێك هەبو ، ئەیەویست هەندێ لە داواكانی خۆی بسەپێنێ بەوەی تێیان بگەیەنێ هەر كات بیەوێ ئەتوانێ زەرەر لە نەوت عێراق بداو، بەوە پشێوی بخاتە بازاڕی جیهانیی نەوتەوە. خولانەوە لەناو بازنەدا دیوی ناوەوەی ڕوداوەكانی كوردستانی عێراق1984-1988 نەوشیروان مستەفا ئەمین چاپی دووەم 1999ل112".

فەتحی یەك لای ئێرانییەكان

بە پێی سەرچاوە ئێرانییەكان ئۆپەراسیۆنی فەتحی یەك یان ئۆپەراسیۆنی یەكگرتن, بە فەرماندەیی سوپای پاسداران بەڕێوە چوو, دوو رۆژی خایاند, 11 و 12ی ئۆكتۆبەری ساڵی 198. بە پێی راگەیاندنەكانی ئێرانی تیایدا نزیك 600 كەس لە هێزەكانی عێراقی كوژرا.
https://fa.wikipedia.org/wiki/%D8%B9%D9%85%D9%84%DB%8C%D8%A7%D8%AA_%D9%81%D8%AA%D8%AD_%DB%B1
فەرماندە و سەركردەكانی ئۆپەراسیۆنەكە بریتی بوو لە یەحیا ڕەحیم سەفەوی (جێگری فەرماندەی سوپای پاسداران) محەمەد-باقر زۆڵقادر (فەرماندەی ئۆپەراسیۆنی سوپای پاسداران), جەلال تاڵەبانی (سەرۆكی یەكێتی) و نەوشیروان مستەفا (فەرماندەی پێشمەرگەی ئۆپەراسیۆن), ئامانجی سەرەكی ئۆپەراسیۆنەكە لێدانی نەوتی كەركوك بووە, 130 چەكداری قەرارگای رەمەزان و 2000 پێشمەرگەی ینك " 13  تیپی  ینك  -21,23, 25, 51, 53, 55, 57, 93,85, 86, 87, تیپی مەڵبەندی یەك و دوو. https://en.wikipedia.org/wiki/Operation_Fath_1"  كارەكەیان ئەنجامدا لە  قوڵایی 180 كم ی ناو خاكی عێراق.
بە پێی دابەشكاری و ناونانی بەرەكان لای كۆماری ئیسلامی ئێران, ئۆپەراسیۆنەكە لەدوو بەرە پێك هاتووە, بەدر ناوی بەرەی شوان-ساڵەیی كەركووك, بەرەی خەندەق ناوی بەرەی جەبەل بۆر- جەمبور بووە, دوو قۆڵ لە جەمبورو جەبەڵ بۆر, 3 قۆڵیش لە بان ساڵەیی - شوان تا مەخمور و هەولێر كەركووك. ئیشكردن بە راجیمەو هاوەنی 120 ملم و چەكە قورسەكان دیكە  بە پاسدارەكان سپێردراوە, كە تیایدا 4 راجیمە, 3  هاوەنی 120 ملم بەكار هاتوون, 2000 گولە نراوە بە هێزەكانی عێراقەوە, گرتنی رەبایەكانی كانی دومەلان كەركوك و نانەوەی بۆسە بە پێشمەرگەی ینك  سپێردراوە.
 لە قۆڵی شوان - ساڵەیی تۆپەكان لە نێوان گوندەكانی سۆنە  گۆلی  و  سەقزلی داندران, تەنها رەسەدەكانی ئێرانی بوون, بەشی زۆری تیپەكانی پێشمەرگە یەدەك بوون, تەنها چەند تیپێك بە پراتیك بەشدار بوون لە ئۆپەراسیۆنەكە.
ئۆپەراسیۆنەكە كەركوك, پردێ, دوز و قادر كەرەم مەخمور, دیبەگە و  هەولێری گرتۆتەوە, سەرباری  رێگای هاتنی چەك و كەسەكان, ئۆپەراسیۆنەكە بە  دروشمی زەینەبی گەورە دەستی پێكردووە, لێ پێش 48  كاتژمێر هەندێك  هێز نێردراوەتە ناوچەی ئۆپەراسیۆنەكان بۆ چاودێریكردنی بارودۆخەكە.
بە پێی راگەیاندنەكانی ئێرانی لە میانی ئۆپەراسیۆنەكە لە14 ناوەند دراوە لەوانە " پاڵاوگەی كەركوك, یەكەی ژمارە یەكی دەرهێنانی نەوت, وێستگەی كارەبای بەشێك لە شار, لێدانی بنكەی 3 موشەكی زەوی ئاسمان, لێدانی رێكخراوی موجاهدینی خەلقی ئێران لە قەڵای حەسار, غازو نەوتی جەمبور وە جەبەل بۆرو شۆراو, لێدانی بارەگای فەیلەقی یەك و سەربازگەی دارەمان, لێدانی  ئەرێلی سیخوڕی گوندی سەقزلی, وە گرتنی 20  رەبایە لە لایەن پێشمەرگەكانی ینك لە كانی دومەلان, لێدانی وێستگەی شەمەندەفەری كەركوك, لێدانی  سینی مایكروەیفی تەلەفزیۆنی, لێدانی چەند ناوەندێكی سەربازی دی".
https://www.iribnews.ir/fa/news/2855677/%D9%81%D8%AA%D8%AD-%DB%8C%DA%A9-%D8%B9%D9%85%D9%84%DB%8C%D8%A7%D8%AA-%DA%86%D8%B1%DB%8C%DA%A9%DB%8C-%D8%B3%D9%BE%D8%A7%D9%87-%D8%AF%D8%B1-%DA%A9%D8%B1%DA%A9%D9%88%DA%A9-%D8%AF%D8%B1-%D8%B3%D8%A7%D9%84-%DB%B6%DB%B5
 هاوكات بە پێی راگەیاندنەكانی كۆماری ئیسلامی ئێران لە میانی ئۆپەراسیۆنەكە كۆپتەرێكی دوژمن خراوەتە خوارەوە-
http://birjand.irib.ir/-/%D8%B9%D9%85%D9%84%DB%8C%D8%A7%D8%AA-%D9%81%D8%AA-24
لە ئەنجامی ئۆپەراسیۆنی لێدانی نەوتی كەركوك 60%ی توانای بەرهەمی نەوتی كەركوكی لەناودراوە -  
https://www.tasnimnews.com/fa/news/1396/07/19/1542818/%D8%B9%D9%85%D9%84%DB%8C%D8%A7%D8%AA-%D9%88%DB%8C%DA%98%D9%87-%D9%86%DB%8C%D8%B1%D9%88%D9%87%D8%A7%DB%8C-%D8%B3%D9%BE%D8%A7%D9%87-%D8%AF%D8%B1-%D8%B9%D9%85%D9%82-%D8%AE%D8%A7%DA%A9-%D8%B9%D8%B1%D8%A7%D9%82-%D8%A8%D8%A7-%D9%87%D9%85%DA%A9%D8%A7%D8%B1%DB%8C-%D8%AC%D9%84%D8%A7%D9%84-%D8%B7%D8%A7%D9%84%D8%A8%D8%A7%D9%86%DB%8C-%D9%86%D9%82%D8%B4%D9%87-%D9%88-%D8%AA%D8%B5%D8%A7%D9%88%DB%8C%D8%B1
 ئۆپەراسیۆنەكە  بە یەك شەو ئەنجامدراوە, كۆتایی كاتەكانی شەوی 11ی مانگ و سەرەتای شەوی 12ی مانگ , لێ كە كۆماری ئیسلامی ئێران رایدەگەیەنێت دوو رۆژ بەردەوام بووە, بەو مانایەیە ئۆپەراسیۆنێكی بەرفراوان و كۆنترۆڵی ناوچەكەیان كردووەو لە شوێنی ئۆپەراسیۆنەكە ماونەتەوە ئەو ماوەیە, نەك تەنها 3:30 كاتژمێر بەردەوام بووبێت و دواتر بە پەلە هەڵهاتبێتن, تەنانەت بڕیاریان دا ئەگەر چەكەكانیان پێ دەرباز نەكرا بەجێیان بهێڵن, چونكە دنیا بەرەو روناك بونەوە دەچوو, ئۆپەراسیۆنەكە تا كاتژمێری 5:30 ی بەیانی رۆژی 12 ی مانگ بەردەوام بووە , مانەوە  لەو جێگایە مەرگی هەمووان بووە.  
ئۆپەراسیۆنی فەتحی یەك لای ینك

كۆماری ئیسلامی ئێران بێ مانا ئۆپەراسیۆنەكەو ئەنجامەكانی گەورە كردەوە, كە ئەمەش كاریگەری هەبوو لە هەمبەر كاردانەوەی رژێمی عێراق و سزادانی هەموو  گەلی كورددا, ئەگەر لە ئۆپەراسیۆنی فەجری دوو" حاجی ئۆمەران ئێران -پارتی" تەنها بارزانییەكان بە دڕندانەترین شێوە سزا دران, ئێستا هەموو كوردستان كەوتە بەر لێپرسینەوەو سەرەتا گوندەكانی شوان -ساڵەیی دەشتی هەولێر و قەلاسێوكا, بزانین بەرپرسانی ینك چۆن باسی ئەم روداوە دەگێڕنەوە, هەرچەندە سەرۆكی ینك لە یاداوەرییەكانی باسی هیچ روداوێكی تاڵ  ناكات, كە راستەوخۆ گرێدراون بە خۆیەوە.

بەڕێز نەوشیروان مستەفا ئاوا باسی ئۆپەراسیۆنەكە دەكات"پلانەكە بەم جۆرەی خوارەوە دانرا:
1-هێزێك بە سەركردایەتی شەوكەتی حاجی موشیر ئاگر بارانی زەمبور بكەن.
 2-هێزێكی تر بە سەركردایەتی ئازاد حەمە غەریب ئاگر باران جەبەڵ بۆر بكەن.
 3-هێزێكی تر كە هێزی سەرەكی و هەرە گەورەی یەكێتی بو، بە سەر پەرشتی خۆم، ئاگر بارانی بابەگوڕ گوڕ بكەن.
 3-هاوزەمان لەگەڵ دەستپێكردنی ئەم 3هێرشەدا ، پەلاماری داوودەزگاكانێ بەعس لەناۆ چەندین شارو ئۆردوگا و شوێنی دیاردا بدرێ. سەرچاوەی پێشوو ل 108-109".
" كاتی جێبەجێكردن دیاری كرا. ئازادو شەوكەت هەریەكەیان بەشی خۆی بە شەو لە لۆری باركردو بە دابان دا بردیان بۆ خڕی زێویە و پەڕاندیانەوە نزیك شوێنی كارەكانی خۆیان. ئێمەیش بەشی خۆمان، كە لە هی هەردوكیان زۆرتر بو، بە 32 تراكتۆرو 4 لۆری لە خڕی زێویە و گردەبۆرەوە گوزایەوە كەڵەشێرەو ڕۆژی دوایی بردمانە گوندی مۆڕخواردە دانا. دوری مۆڕخواردە لە كەركوكەوە لە 40كلم كەمتربو. سەرچاوەی پێشوو ل 109".
" ئینجا تاقم تاقم هێزەكانمان بەڕێ كرد هەریەكەیان بۆ ئەنجامدانی كارەكەی خۆی و ، ئێمەیش ئێوارەكەی سەركەوتینە سەر خاڵخاڵان بۆ ئەوەی لە دورەوە سەرپەرشتی ڕوداوەكان بكەین. لە سەعات 12ی نیوەشەودا ئاگاداری هەمو قۆڵەكان كرا: (چرا هەڵكەن!)كە نیشانەی دەست پێكردن بو. سەرچاوەی پێشوو ل 109".
رێباز باسی رۆڵی هێزەكانی ینك لە هەولێر دەكات لە ئۆپەراسیۆنەكە" بۆ ئەوەی دوژمن نەتوانێ لە كاتی ئەنجامدان ئەو چالاكیە مەزنە هێز بە هاناێ كەركوك ببات بە تایبەتی هێزەكانی فەیلەقی پێنج كە بارەگای لە هەولێر بوو باقی تیپەكانی 85,86,87,91‌ بۆ مشاغەلە كردنی هێزەكانی دوژمن تەرخان كرا. ڕۆژی 9- 10 كاك كۆسرەت گەیشتە لامان لە گوندی بانە قەڵات ئەو هێزانەمان دابەش كرد بۆ مشاغەڵە كردنی هێزەكانی ڕژێم بۆ ئەو شوێنانە: 1-گوێڕ 2-دیبەگە 3-قوشتەپە 4-ناو هەولێر".
"پاش نان خواردنی ئێوارە چوینە سەر دێدەوان هەموو شوێنێك دیار بوو، ئاگری نەوتی كەركوك بڵێسەی هەڵدەستا، دنیا كش و مات بوو تا كاتژمێر 1ی بەیانی ڕۆژی 10-10لە هەموو لایەك تەقە دەستی پێكرد، تۆپەكان كەوتنە كار پاش ماوەیەك، ئاگر شەریكەی كەركوك كوژایەو، هاوزەمان لەگەڵ دەست پێكردنی تۆپ باران فڕۆكەكانی شەڕكەر و كۆپتەر بە ئاسمانی ناوچەكە دەسوڕانەوە بە تەنویر ناوچەكەیان ڕووناك كردەوە چەند كاتژمێرێك، تۆپ باران بەردەوام بوو پاش ئەو ماوەیە دنیا كش و مات بوو، ئاگر لە شەریكە هەڵنەستا كەواتە چالاكیەكە وەك پێویست سەركەوتوو نەبوو. سەرچاوەی پێشوو ل388 ".

راستی زیانەكان عێراق لە ئۆپەراسیۆنەكە

ئەو 3:30 كاتژمێرەی 11 لەسەر 12ی مانگی ئۆكتۆبەری ساڵی 1986 ئۆپەراسیۆنەكەی تێدا ئەنجامدرا, هاولاتیانی كەركوك هەموو بڵاچەی ئاگرەكەیان بینی, دەنگی راجیمەو هاوەنەكان بیسترا, شریقەی بیكەی سی هات, خرمژنی گولە چوو بە ئاسمانا, وەلێ  جگە لەو زیانانەی پێشمەرگەی ینك  لە گرتنی زنجیرە رەبایەكان  لە كوردە میلەوە بۆ سەر خاسە و دانانی بۆسە لە كەلی سێكانی لە لایەن پ م  كەرتی یەكی ساڵەییەوە كە 20بۆ 30 سەربازی عێراقی تێدا كوژران, لێدانەكان دی هەموو رەمزی بوو, ئەویش سێ شەهیدیان بۆی داو یەكێك لە رەبایەكانیان لەسەر خاسەیان بۆ نەگیرا, لە ئەرێلەكەی سەقزلی هەر نەدرا, لەو سەربازگەیەی كە موجاهدینی  تێدا بوو, چەند گولەیەكی پێوە نرا بەلام كاریگەری نەبوو بێ زیان بوو, هەرچەندە ئێرانییەكان كردیانە هەرا گوایە بارەگای مونافقینیان وێران كردووە و كۆتاییان پیچیان هێناوە, ئەوەی وتیان درۆ بوو, دوو سێ شوێنێك لە كۆمپانیای نەوت گڕی گرت بەڵام زوو چارەسەر كرا, شەوی دواتر واتا 12ی ئۆكتۆبەر رۆشنایی ئاگرلە ئاسمانی كەركووك هەر نەما, تەنانەت شەوی یەكەم زۆریەی ئاگرەكە كۆنترۆڵ كران, ژمارەی كوژراوەكانیش لە 600 كەسەكەی دیاریكراوە, سفری كۆتایی زۆر بە زێدەوە  زیادە, كەمتر لە 50 كوژراو هەبوو, پێشمەرگەیەك بەشداربوو گێڕایەوە ئەگەر زیانەكانی عێراق هەموو ئاوا ئێران سەرژمێرییان بكات دەبڕی ئەوەیە  هیچی نەكردووە, ئەوەندە درۆی كرد لە فەتحی یەك باوەڕ بە هەڵاكانی نەما.
پێشمەرگە دوای چالاكییەكە بە دوو ئاراستە پاشەكشەیان كرد, ناو شوان تۆمار و  گورگان و دەشتی هەولێر شەیتان و  سێگردكان. لە كاتی هێرشی دەیان كۆپتەر بۆ سەر گوندی شەیتان لە دەشتی هەولێر, كاكۆ پەڵكانەیی گولەی ئار پیجی پێیدا تەقییەوە گیانی بەخت كرد.
فەرماندەكانی ئۆپەراسیۆن لە بان خاڵخالانەوە بە دووری نزیك 50  كیلۆمەتر بە دووربین و بێتەل چاودێری و سەركردایەتی ئۆپەراسیۆنەكەیان دەكرد, رۆژی دواتر گەیشتنە سور قاوشان, دەیان هەزار كەس و سەدان پێشمەرگەیان لە دوای خۆیانەوە لەو دەشت و هەڵەتانەی كەركوك لە رۆژێكی زۆر مەترسیداردا جێ هێشت بۆ بەعسی فاشیست, بۆ خۆشیان رۆژێكی ئارامیان لە چەمی رێزان بردە سەر.

مەحمود سەنگاوی ئاوا باسی قۆڵی جەبەڵ بۆر- جەمبور دەكات

مەحمود سەنگاوی وەك سەرتیپی 57 سەگرمەو بەشدارێكی چالاكی ئۆپەراسیۆنەكە, لە یاداشتەكانیدا ئاوا, چالاكی ئەو شەوە دەگێڕێتەوە" رۆژی 6-10-1986لە لایەن مەڵبەندەوە ئاگادار كراینەوە كۆببینەوە بۆ ئەنجامدانی چالاكییەكی گەورە, بۆ ئەم مەبەستە چوومە دێی مێولی و سەردانی كاك ئازاد سەگرمەم كردو ئەو لە سەركردایەتی گەڕابوەوە, لە شێوەو شوێنی چالاكییەكە ئاگاداری كردمەوە كە هەندێك لە ئەركەكان بەو سپێردرابوو.
لە سەركردایەتییەوە تەقەمەنییەك زۆر بە تراكتۆر گوێزرابووەوە سنووری تیپی 25ی خاڵخاڵان, بەشەكەی مەڵبەندی یەك بە سەرپەرشتی كاك عادل شكور و  مام ساڵەح گۆڕی ئەسپی لە بەری هەمەوەند لە لایەن كاك رۆستەم و كاك حەمەڕەش بۆ سنووری تیپی 57ی سەگرمە گوێزرایەوە, هەندێ پسپۆڕی ئێرانیش درایە دەستمان.
رۆژی 8-10-1986 گەیشتینە قەیتول و هەڕێنە, چاوەڕوانی گەیشتنی چەكەكان بووین, لە شوێنێكدا پسپۆڕەكانمان دانا, خۆمان چووین بۆ ناوچەی هەمەوەند, رۆژی 10-10-1986لە دێی خاڵدان چاومان بە كاك شەوكەت و كاك رۆستەم و مام ساڵەح گۆڕی ئەسپی كەوت.
ئێمە چاوەڕوان نەبووین ئەوكارە بە پەلە ئەنجام بدرێ, كەچی كاتژمێری چواری پاش نیوەڕۆ لە لایەن كاك نەوشیروانەوە برووسكەمان بۆ كرا كە هەر ئەمشەو ئەبێ چالاكییەك بكرێ, كاك شەوكەت داوای دواخستنی كرد چونكە هێزەكانی مەڵبەندی یەك فریاناكەون, بەڵام كاك نەوشیروان وەڵامی دایەوە: ئەبێت هەر ئەمشەو ئەنجام بدرێ  ئەگەر ئەمشەو نەكرێ دیارە ناتانەوێ ئەنجامی بدەن.
من بە كاك شەوكەتم وت: كام لامان پێ ئەسپێرن ئەنجامی ئەدەین, ئەو ئەمەی زۆر پێ چاك بوو, بەشی خۆمان چەك و تەقەمەنیمان جیاكردەوە كە بریتی بوو لە دوانزە تەن قومبەلەی 120 ملم و یەك كاتیۆشای 12 دانەیی, كاتژمێر 5ی ئێوارە كە دنیا تاریك بوو, لە خاڵدانەوە چووینە قەیتوول, لەوێ كاتیۆشاكەم تەسلیمی دەستی كاك دلێر جاف و حاجی حەبیبی تۆپچی كرد كە بچینە دێی تۆپخانەی زەمبووور لەوێ دابمەزرێن تاكو هەموو هێزەكە ئەگات. ئەوان رۆیشتن و ئێمەش بە دوایانا, زۆر درەنگ بوو كاتژمێر 3ی شەو لەو شوێنەی دیاریكرابوو دەستمان كردە لێدانی كۆمپانیای نەوتی زەمبوور بۆ ماوەی یەك كاتژمێر, گڕو بڵێسە لە نەوتەكە بەرز بوەوە و بەری ئاسمانی گرت  و ئەو ناوەی كردە رۆژی روناك. هەموو نیشانەكانمان بە باشی پێكاو بە بەرچاومانەوە ئەسووتان, دوژمن لای خۆیەوە بە چەكە دژی ئاسمانییەكانی ناوجەرگەی ئاسمانی سوور كردەوە. 
زیانەكانی دوژمن لەو قۆڵەوە بە 70% مەزەندە دەكرا دوای ئەنجامدانی كارەكە خۆمان كۆكردەوەو بە دوانزە ئۆتۆمۆبێل گەڕاینەوە, لەو كاتەدا هەندێك فڕۆكەی گەورەی دوژمن هاتنە سەرمان بۆ لێدانمان, بەڵام پێش ئەوەی بێینە دەست فڕۆكەیەكیان لە خۆیەوە بەر بووە خوارەوەو گڕی گرت و سووتا بێ ئەوەی تەقەی لێبكرێ. لە گەڕانەوەماندا لاماندایە دێی قیرچە زۆر ماندوو بووین, چووینە ماڵێك  لە گەڵ پسپۆرێكی ئێرانیدا كە لە گەڵماندا بوون, تەماشا ئەكەین وێنەی هایدەو مەهەستی كە دوو گۆرانیبێژی ئێرانین بە نیوە رووتی هەڵواسرابوو, ئێرانییەكان ئەیان روانییە وێنەكان و سەریان با دەداو ئینجا یەكێكیان ووتی: ئەمە وێنە قاحپەكان ئێمەن  لە هەموو دنیادا بڵاو بوونەتەوە.. هەرچەندە من لە گەڵ ئەو قسەیەدا نەبووم, مەرج نییە ئەو قسەیەیان لە ناخەوە كردبێ .
ئەم چالاكییەی ئێمە بەشێكی بچووكی داستانێكی گەورە بووبەناوی داستانی نەوتی كەركوك كە كارە سەرەكییەكەی لە قۆڵی كەركوكەوە بوو, بە  هێزێكی زۆرەوە بە پێی نەخشەیەكی گونجاو تۆپبارانی خەستی جەوەڵ بۆرو كەیوان كرا, بڕی چل تەن تەقەمەنی قورسی لێدرا, لە چەند لایەكیشەوە پەلاماری هێزەكانی دوژمن درا, بۆسەیان بۆ دانرابوو, زیانێكی زۆر لە دوژمن كەوت لە رووی ئابوورییەوە كە بە تەقدیر 30% بوو, جگە لەوە لە رووی سەربازییەوە هێزێكی زۆری لە پێكدادانەكەدا كوژران.
ئەم چالاكییە دەنگێكی زۆری دایەوە و بەعسی شپرزە كرد, چونكە چالاكییەكە زۆر گەورەو كەم وێنەو لە قوڵایی دەسەلاتی پڕ لە دڕك و داڵی تەنراو بە هێزی سوپایی متمانە پێكراو ئەنجامدرا بێ ئەوەی دوژمن هەست بە هیچ جۆرە جمووجۆڵێكی چەك و تەقەمەنی گواستنەوەو هەڵس و كەوتی هێزی پێشمەرگە بكات بۆ ئەو سنوورە دوورو گرنگە.
یەكەم دەنگ و باسی ئەو چالاكییە لە رادیۆی تارانەوە بڵاوكرایەوە و دەوری ی ن ك ی فەرامۆشكردو شتەكەی كردە هی خۆیان كە لە حەقیقەتدا وانەبوو نەخشەو هێزی سەرەكی ئەنجامدەری چالاكییەكە ی ن ك  بوو, پسپۆرەكان هی ئێران بوونو بۆیە ناڕەزایەتی ئاراستەی ئێران كرا, ئەوەبوو لە دەنگ و باسی داهاتوودا داڕشتەی راگەیاندنەكە گۆڕاو دەوری ی ن ك تیا باسكرا  - بیرەوەرییەكانی سەنگاوی , مەحمود سەنگاوی,چاپی دووەم -2005 چاپخانەی: دەزگای چەپ و پەخشی حەمدی ل189-192.
ئەو فڕۆكەیەی  بە رێكەوت كەوتە خوارەوە, وەك ئاماژەمان پێدا پێشتر, لە راگەیاندنەكانی ئێران وەك بە بەشێك لە چالاكییەكە  دراوەتە قەڵەم.

لەم ئۆپەراسیۆنانە ئێران هەمیشە بەدوای نەیارانییەوە بووە

لە هەموو ئەو كردارە سەربازیانەی ئێران لە ناو عێراق ئەنجامی داون, هەمیشە چاوێكی لەسەر ئۆپۆزسیۆنی ئێرانی بووە  بە كوردو ئێرانییەوە, لە  ئۆپەراسیۆنی فەجری دووی حاجی ئۆمەران لێدانی حیزبی دیموكرات بەشێك بوو لە ستراتیجیەتی ئۆپەراسیۆنەكە, لە هەڵەبجە سەدان رۆژهەلاتی لە گوردانی شوان و  سوپای رزگاری و پەنابەرانی ئێرانی تێ چوون, پێشمەرگەكانی دیموكراتیش بە رێكەوت رزگاریان بوو.
لە ئۆپەراسیۆنی فەتحی یەكیش لێدانی موجاهدین خەلق بەشێك بووە لە ستراتیجیەتی كارەكە, لەناو بەرنامەی ئۆپەراسیۆنەكەدا بووە, كە زیانیان پێ نەگەیووە, بەهۆی هەڵكەوتەی سەربازگەكەیان و قایمی و هێزی ناو سەربازگەكەوە بووە, ئەمە دەستپێشخەرییەكی خراپ بووە بۆ تێكدانی پەیوەندی لەگەڵ ئەم رێكخراوە, تا گەیشتە ئەو جێگا خراپەی پێی گەیشت.
پێشمەرگەیەكی كۆمەڵە بۆمی گێڕایەوە, دوای فەتحی یەك رۆژێك دەستەیەك پێشمەرگەی ینك, هەندێك پاسداریان هێنابووە ناو بارەگاكانمان لە مالومە, كە زانیمان پاسدارن  رێگەمان نەدا بێنە ژورەوە, پەیوەندی ینك لەگەڵ ئێران گەیشتە ئەو ئاستە مەترسیدارە, لە كاتێك كۆمەڵەو دیموكرات پێشتر هەموو شتێكی خۆیان لەگەڵ ینك  بەش دەكرد.

مەسعود بارزانی چۆن باسی فەتحی یەك دەكات

مەسعود بارزانی كە بۆ خۆی لە ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكاندا دەستپێشخەر بووە, داهیچنەری ئەوجۆرە ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەیە, لە یاداشتەكانیدا  ئاوا باسی فەتحی یەك دەكات, دواتر پارتەكەی دەبێتە بەشێك لە فەتحەكانی داهاتوو" لە 11-10-1986دا, هێزێكی سوپای پاسدارانی ئێران بە هاوكاریی پێشمەرگەی یەكێتی و لە ژێر ناونیشانی هێرشی فەتحی یەك دا, بەرنامەیەكیان دانا بۆ لێدانی نەوتی كەركووك. بۆ ئەم مەبەستە, رێككەوتنێك لە نێوان یەكێتی و سوپای پاسداران ئیمزا كرا لەسەر : 
-یەكێتی هەموو ئاسانكارییەك بكات ئەو هێزەی پاسداران بكاتە ئەو ئامانجەی بۆیان دیاری كراوە.
--لە بەرامبەردا ئێران هەموو ئاسانكارییەك  بۆ یەكێتی بكات و بە بای هاوكارییان بكات.
200 پاسدار بە فەرماندەیی برادەر شەفەق و چەند فەرماندەیەكی تر بە ناوەكانی ( سادق مەحسوڵی, غوڵام پاكڕووح, برادەر بۆیاقچی و برادەر نادری), بە هاوبەشی  لەگەڵ  ئەم هێزانەی یەكێتی :
تیپی 21 بە فەرماندەیی سیروان.
تیپی 25 بە فەرماندەیی مەلا ئاراس
تیپی كۆیە بە فەرماندەیی مەلا برایم
تپی 87 ی قەرەچووغ بە فەرماندەیی سەفین.
بۆ ئۆپەراسیرنەكە ئەم چەكانەیان دا بە هێزەكانی یەكێتی : 1500 كڵاشینكۆف, 30000 فیشەك,40 بی كەی سی, 1000 فیشەك , 15 دۆشكە 15000 فیشەك , 7 ئاڕپی جی 50  قازیفە, 3 هاوەنی 120 ملم و 1500 گولە, دوو هاوەنی 81 ملم و 1000 گولە) .
هێرشەكە بەناوی فەتحی 1 كرا - بارزانی و بزووتنەوەی رزگاریخوازی كورد - بەرگی چوارەم 1975-1990  شۆڕشی گوڵان- ل 211,212.


ئۆپەراسیۆنەكانی فەتح  و نەسر ؟

بەڕێز نەوشیروان مستەفا ئاوا باسی جیاوازی نێوان ئۆپەراسیۆنەكانی فەتح و  نەسر دەكات, كە 19 ئۆپەراسیۆن بوون 16یان لە كوردستان ئەنجامدران "فەتح و نەسر ئەم عەمەلیاتە كە ئێرانیەكان ناویان لێ نا:((عەمەلیاتی فەتحی یەك))سەرەتای دەستپێكردنی هاوكاری جەنگیی ئێران و یەكێتی بو، عەمەلیاتەكانی تریشیان ناو نا فەتحی 1و2و3و....هتد. لەگەڵ پارتی یش هەندێ عەمەلیاتی هاوبەشیان كرد بۆ ناویان نابو عەمەلیاتی نەسری 1و2و3.....هتد.هەر بەم دو ناوەوە ئەو بنكانەی پاسداران كە ئیشەكانی یەكێتیان لە ئێران دا ئەنجام دەدا ناویان نابون قەرارگای فەتح و ، ئەوانەی ئیشەكانی پارتییان ئەنجام ئەدا ناویان نابون قەرارگای نەسر ل112-خولانەوە لەناو بازنەدا دیوی ناوەوەی ڕوداوەكانی كوردستانی عێراق1984-1988 نەوشیروان مستەفا ئەمین چاپی دووەم 1999".
لە راستیدا نە هەموو ئۆپەراسیۆنەكانی فەتح  ینك  كردی, وەك پێشتر ئاماژەم بە هەر دەیان داو 3 و 7 پارتی ئەنجامیان دا, نەسریش 9 زنجیرە ئۆپەراسیۆنە لە نێوان 14-4-1987 بۆ 22-11-1987 ئەنجامدران, 6یان لە كوردستان بەڕێوە چوون, ئەو ئۆپەراسیۆنانەی ینك بەناوی نەسر ئەنجامیانی دا  4 و 5 , 8 , واتا نیوەی ئۆپەراسیۆنەكانی نەسرە لە كوردستان, زۆر زیاترە لە بەشداری پارتی, ئەگەر پارتی هەر تێدا بێت.
 نەسری 1 لە چوارتا, 7یش لە قەلادزێ ئەنجام دراون, لێ دیار نییە چ لایەنێكی كوردی لەگەڵدا بووە, نەسری 2 و 6 لە بەرامبەر بەدرە ئەنجام دراون لە مەیمك, 3 لە دهلەران ئەویش دەكەوێتە ناوەڕاستی عێراقەوە,  نەسری 9 ش لەناوچەی حاجی ئۆمەران ئەنجامدراوە, لایەنی بەشداربوو دیار نییە. بۆیە ئەو زانیارییە تەواو هەڵەیە, بۆ كردنەوەی دوو قەرارگا بەناوی فەتح و نەسر بۆ ینك و پدك, زانیاری تەواوم نییە, وەلێ  بە پێی پرسینەكان نا دروستە, دەشێت لەناو قەرارگای رەمەزان ژوریان بۆ كرابێتەوە؟؟, وەك ئاماژەم پیچی دا فەتحەكان و ئۆپەراسیۆنەكان دواتر لە ژیچر فەرماندەیی  قەرارگای رەمەزان بەڕێوە چوونە.


ئیتڵاعات بۆ پارتی: ئێوە تا شارەزوورمان دەبەن ینك تا كەركووك و بەغدا
 
شاكر شیرازی ناسراوە بە باوە شاكر شیرازی,  كاكەیییەو خەڵكی  دێٍی مێخاسی خانەقینە, كۆنە پێشمەرگەی پارتییە, دەڵێت  لەو كاتە مەسئول عیلاقاتەكان پارتی  ناویان مەلا عومەری لق  و مەلا عومەری سورێن بوو لە بانە, ئەمانە فارسیان نازانی, ئازاد قەرەداغی و حەمیدە فەنی بەرپرسی لقی 4 باوە شاكریان نارد  بۆ هاوكارییان لە رووی زمانەوە, چونكە من فارسییەكەم زۆر باش بوو, سەعید شیرازی مەسئول ئیتڵاعاتی بانە بوو, رۆژێك وتی مام جەلال دێت  پێشوازی  بكەین, روی لە ئێمە كرد و وتی: ئێوە باوتان نەماوە, تا شارەزور ئێمەتان دەبرد بەلام  مام جەلال تا كەركوك و بەغدا ئەمان بات, لە ئێوە باشترە  بینیتان  ئێمەیان برد  بۆ كەركوك؟.


سەرانی ینك بۆ ئەزموونیان بۆ لە جینۆسایدكردنی بارزانییەكان وەرنەگرت؟

هەڤاڵ  كوێستانی لە پەرتووكی ئەو  رۆژانەی نیشتمان هی هەمووان بوو دەنووسێت" لە گۆڤاری الگلیعە العربیە  ژمارە 52ی مانگی ئابی 1984,  مام جەلال  وتویەتی:" سەدام حەكەمە و دوژمن نییە", بارزانییەكان دووجار خائینن, جارێكیان لەبەر ئەوەی دژی كوردی ئێران شەڕ دەكەن, جارەكەی كەش لەبەر ئەوەی پێش پاسدارانی ئێرانی دەكەون و دژ بە سوپای عێراقی شەڕ دەكەن"  ل 350-351 .
مام جەلال: سەبارەت بەوەی بارزانیەكان, وەڵامدەداتەوەو دەڵێت: ئەمن نەمگوتووە بارزانیەكان, گووتوومە كوڕانی بارزانی- ل 351 - ئەو رۆژانەی نیشتمان هی هەمووان بوو - هەڤاڵ  كوێستانی -سلێمانی 2017- چاپخانەی كارۆ.
مام جەلال پێش پاسداركەوتن و شەڕ كردن لە گەڵ سوپای عێراق بە خیانەت دەزانێت, دوای خۆی جوڕِِی پارتی دایەوە و لەو جۆرە خیانەتە هەموویانی رەت دا, پارتی و حسك فەجری دوویان كرد, ئەو فەجری دە, پارتی فەتحی 3 و 8 ی كرد, ئەو نەسری 4 و 5 و 7, كەربەلاو بیت الموقەدەس و چەندین فەتحیشی بخەرە سەریان.
پارتی ئەگەر لەسەر سنوور شەڕی هاوبەشی كرد, ئەو 150 كیلۆمەتر لە قوڵای عێراق و  پاسداری بردە بن كەركووك.
بگرە بەڕێز مام جەلال  تاڵەبانی  لەوەش زیاتر ڕۆیی , بەوەی سەدام حسێنی بە ناوبژی كەر ناو برد نەك دوژمنی كورد, ئەمەی لە كاتی خۆی  لە گۆڤاری (الگلیعە العربیە) ڕاگەیاند, هەر لەم چاوپێكەوتنەدا  ئەوەش ڕاگەیەندرا سوپای عێراق سوپای نیشتمانە , نابێت لە دواوە خەنجەری ژەهراوی لێ بوەشێنرێت .
بە گوێرەی هەمان میتۆد و بۆچوون , ئەم مانگی هەنگوینیەی نێوان هەردوولا ( ینك - ئێران ) نەك خەنجەر,  بگرە ڕم بوو لە پشتەوە لە سوپای عێراق وەشێنرا: لە ساڵی 1986 لایەنەكەی بەڕێز تاڵەبانی ڕێككەوتننامەی ڕەسمی سیاسی  و سەربازی لەگەڵ تاراندا بەست- جینۆساید لە عێراقدا و پەلاماری ئەنفال بۆ سەر كورد , وەرگێڕانی سیامەند موفتی زادە , چاپخانەی خاك ل54    .
بەڕێز نەوشیروان مستەفا, كە یەكێك بوو لە كەسایەتییە گرنگەكانی ئەو سەردەمەی ی ن ك, لە پەرتووكی پەنجەكان یەكتری ئەشكێنن لە دیوی ناوەوەی ڕوداوەكانی كوردستانی عێراق (1979-1983), دەربارەی ئەم كارەساتە و هۆكارەكانی  نوسیوویە: " گیرانی بارزانییەكان ئەوكاتەی ناوچەی حاجی هۆمەران بوو بوو بە مەیدانی گەرمی جەنگی عێراق - ئێران بنەماڵەی بارزانی و سەرانی پدك بە ئاشكرا هاوكارییان لەگەڵ هێزەكانی ئێران ئەكرد دژی جەیشی عێراقی. كۆكردنەوەی دەنگ و باسی عێراق و هێزەكانی و, چاوساغی و ڕێبەری هێزەكانی ئێران و , هێنان و بردنی دێدەوانی تۆپخانەی ئێران ئەمە بەشێكی كەمی ئەو هاوكارییە ئاشكرایە بو. لە هێرشەكانیش دا ئەوان وەكو هێزی یارمەتیدەر و خەریككەر و لێدانی پشتەوە بەشدار ئەبوون (( پەنجەكان یەكتری ئەشكێنن, لە دیوی ناوەوەی ڕوداوەكانی كوردستانی عێراق 1979-1983  ل321, نەوشیروان مستەفا )), كەچی ئەمان دواتر خۆیان بوونە هێرش بەر نەك خەریككەر.
بەڕێزی بەردەوام دەبێت لەسەر بۆچونەكەی و دەنووسێت:" بەشدار بونی بنەماڵەی بارزانی و هێزەكانیان لە هێرشەكانی ناوچەی حاجی هۆمەران دا, لە لای صەدام جگە لەوەی بە خیانەتی نیشتمانی دا ئەنرا, بۆ خۆیشی بە خیانەت و دەسبڕین و فێڵ لێكردن ئەژمارد".
لێرەدا نەوشیروان مستەفا تەئكید دەكاتەوە لەوەی پارتی بەشداری شەڕی حاجی هۆمەرانی كردووەو ئەو هاوكارییەی پارتی لەگەڵ ئێران لای بەڕێزی خیانەت بووە, كەچی دوایی خۆی هەمان تەرز بە زیاتریشەوە دووبارە دەكاتەوە, تەنانەت داهێنانی تێدا دەكات؟.
كێشە ئەوەیە لە پرۆسەی  دادگاییكردنی تاوانبارانی جینۆسایدی بارزانی و ئەنفال و هەڵەبجە سەرانی بەعس هەمان وتەكانی بەڕێزان تاڵەبانی و مستەفایان دووبارە دەكردەوە, وەلێ لەبەر ئەوەی لەناو قەفەس بوون وە ئێران حوكمڕانی عێراق بوو, بۆیە وتەكانیان بە هەند وەرنەگیرا, جینۆسایدی كورد پەیوەندی راستەوخۆی بەو هەموو ئۆپەراسیۆنەوە هەبوو بە هاوكاری ئێران ئەنجامدران.



بردنی خەڵك بەرەو مەرگ

ئەو شەوەی ئاسمانی كەركووك كرا بە فوارەی ئاگر, گڕی نەوتی باوەگوڕگوڕ كەوتە بەر گڕ, بۆنی كڕۆزەی سوتانی جەستەی مرۆڤەكان لە ناو لادێكانی دەڤەرەكەوە  دەهات, تارمایی مەرگ ئەو ناوەی داگرت, ئازارەكانی گەیشتە سەر تخوبی مەرگ, شەوێكی زۆر ترسناك بوو, سەرەتایەكی مەترسیدار بوو, لەو چركە ساتەوە هەموو شت لە كوردستان گۆڕا, سەرەتای گۆڕانكارییەكی گەورە بوو بۆ خەڵكی كوردستان, خاڵی دەستپێكی لەناو چوونی نەتەوەیەك بوو, لەحزەی تێكەڵ بوون و ئاوێزانی مەرگ بوو لەگەڵ ژیان, مان لەگەڵ فەوتان, شین لەگەڵ شادی.
لە ناوەڕاستی هەشتاكان بە دواوە, بەشێك لە پارتە كوردستانییەكان شەڕی  كۆنەپەرستانەی ئێران - عێراقیان هێنایە ناو خاكی كوردستانەوە, ئاوێزانی خەباتی چەكداری كوردیان كرد, ئەنجامەكەی گەیشت بە  سوتاندنی خاك و خەڵكی كوردستان لە بەرداشی ئەو جەنگە نەگریسە.
ئەم چالاكییە هاوەبەشانە, چەورترین و بەلەزترین تیكە بوون, خرانە ناو مشتی فاشییەكان بەغداوە, هەلی زێڕین بوو زەمینەی بۆیان خۆشكرا, بۆ پەلەكردن لە جێبەجێكردنی نەخشە شۆفینییەكانیان, كە بە ساڵان بیریان لە ئەنجامدانی دەكردەوە و بەدوای هەلێكدا دەگەڕان بۆ جێبەجێردنی, ئەو جەنگە هێنایە ناو بەرنامەی  ڕۆژەڤەوە.
 رژێم لە وێرانكردنی زنجیرە گوندی سەر سنوور و هەرێمەكانی نەوت و تەعریب و ناوچە گەرمەكانی جەنگ و تیربارانكردنی گروپ تێی نەدەپەڕاند, ئەم تەرزە ئۆپەراسیۆنە هەموو كوردستانی بە خەڵك و خاكەوە لە بەرداشی خۆیدا سوتاند.
لە سەرەتای شوباتی ساڵی 1985, پێشمەرگەكانی ینك لە هەمان ناوچەی ئۆپەراسیۆنی فەتحی 1ساڵەیی, ئۆپەراسیۆنێكی سامناكی پڕتاوانیان بەرامبەر بە هاوولاتیانی تەعریبی گوندی گورزەیی ئەنجامدا" 53 كەس لە پیاو وو ژن و منداڵ و پیرو پەككەوتە كوژران", وەلێ  كاردانەوەی بەعس تەنها گرتنی دەیان هاووڵاتی سڤیل بوو, لە سەربازگەی خالید هێشتیانیانەوە, دواتر ئازادیانی كرد, زیانی گیانی فەتحی 1  كەمتر بوو لەو ئۆپەراسیۆنە, وەلێ لەبەر ئەوەی ئێران بەشێك بوو لە ئۆپەراسیۆنەكە, حكومەت كاردانەوەی زۆر توندی هەبوو كە كوردستانی گۆڕی.  
رێباز دەڵێ"حكومەتی عێراق دەیزانی ینك دۆستی ئێران نی یە بۆیە هێزەكانی خۆی زۆر سەرقاڵ نەدەكرد بۆ گرتنەوەی هەندێ شوێن كە دەبووە مایەی زەرەرو زیانی زۆر بۆ خۆی كەچی پەیوەندیمان لەگەڵ ئێران گرێ دا ناچار بوو هەندێ هێز لە ناوچە گرنگەكانی شەڕی عێراق -ئێرا بگوازێتەوە كوردستان و پەلەی كرد لە گرتنەوەی سنوورەكان وە بووە هۆی شەڕێكی ڕووبەڕوو لەگەڵ هێزی پێشمەرگە كە بە ڕاستی قازانجی نەبوو- قەندیل بەغدای هەژاند بەشی دووەم نووسینی ڕێباز چاپی دووەم 2008چاپخانەی پەیوەند ل381".
كاتێك گڕی بابەگوڕ گوڕ دەبینێت بە كاتیۆشاو خومپارەی ئێران گڕ دەگرێت ئەوجا دەڵێت"لەوێ بیرم كردەوە ووتم ڕژێم ئەو تۆڵەیە لە جووتیارە هەژارەكان داكاتەوە، گوندەكانیان،دەسوتێنی ، خوڵكەكەشی ئاوارەو دەربەدەر داكا-قەندیل بەغدای هەژاند بەشی دووەم نووسینی ڕێباز چاپی دووەم 2008چاپخانەی پەیوەند ل388".
ینك دوای 3 ساڵ و 50 رۆژ دێن هەمان ژەهری فەجری دوو لە فەتحی یەك دەرخواردی گەلەكەیان دەدەنەوە, كە پێشتر راستەوخۆ هەڕەشە لە خۆیان كرابوو, دەست بۆ ئۆپەراسیۆنی لەم چەشنە نەبەن. حكومەتی عێراقی سەركردایەتی ینك ی ئاگادار كردبوەوە لە  دەست تێكەڵكردن لەگەڵ ئێران.
" شێخ محەمەد سەرگەڵویی سەركردەو پێشمەرگەی دێرین بۆ ئێن ئاڕتی: دوای تێكچونی مفاوەزات سەدام حسێن برادەرێكی نارد بۆلای من بۆ سەرگەڵو پێكەوە چوین بۆ یاخسەمەر بۆ لای مام جەلال ، بە مام جەلال وت سەدام حسێن سەلامت لێدەكات وتویەتی ئەوە شەڕ دەستپێدەكەینەوە، ئەگەر لەگەڵ سوپای پاسداران شەڕمان بكەن یان خەبیری ئێرانی بێنن ئەوا بە كیمیاوی لێتان دەدەین لە هەر كوێیە بە چەكی تەقلیدیش لێمان بدەن ئێمە بە كیمیاوی لێتان دەدەین، مام جەلال وتی درۆدەكەن عێراق نە كیمیاوی هەیە نە ئەتوانێت. سەركردایەتی زۆر بەروونی ئەیزانی كە ئەگەر سوپای پاسداران بهێنێت سەدام بە كیمیاوی لێیمان دەدات، چونكە سەدام زۆر بەروونی ئەو پەیامەی ناردبوو.".
ڕێباز زۆر ڕاستگۆیانە  دەستنیشانی هۆكارەكانی قڕكردن و ئەنفالكردنی گەلەكەمان دەكات,  دەیباتەوە سەر ئەم هۆكارانە : 1- سروشتی دڕندانەی بەعس . 2- هاوكاری هەندێك حیزب لەگەڵ ئێران .3- چالاكی هاوبەش لەگەڵ ئێران و كردنی كوردستان بە بەرەی شەڕی عێراق - ئێران .4- كاروكردەوەی هەندێك لە لێپرسراوان لە قەبەكردنی زیانەكان  ".
دەڵێن شكست هەتیووە باوكی نییە, بەڵام سەركەوتن هەموو كەس خۆی دەكات بە خاوەندی, فەرەیدون عەبدالقادر دەیەوێت خۆی لە رۆڵی لە ئۆپەراسیۆنەكە بدزێتەوە, گوایە راستەوخۆ رۆڵی نەبووە, نازانێت رۆڵی ئەو زۆر گەورەتر بوووە لە رۆڵی جەنگاوەرەكان لە ئۆپەراسیۆنەكانی كەركوك و هەڵەبجە, هێنانی ئێرانییەكان و رێكخستنی پەیوەندییەكان گرنگترە لە بەشداری كردن لە جەنگ"من لەو چالاكییەدا دەوری راستەوخۆم نەبوو, تەنها رێكخستنی پەیوەندی و بینینی ئێرانییەكان بوو, بۆ چارەسەری كێشەو گرفتێگەر بێتە پێش, واتە كاری هاوئاهەنگی سیاسی و چارەسەری كێشەكان كەوتبووە سەر ئەستۆی من!  هەڵۆ سورەكانی قەندیل  فەرەیدون عەبدوالقادر چاپی دووەم 2020-ل 532.


دوای فەتح كاردانەوەی بەعس


لە ساڵی 1985 حەمزە زوبێدی ئەندامی سەركردایەتی نیشتمانی پارتی بەعس كرا بە سەرۆكی بیرۆی باكووری پارتی بەعس, فەرمانی پێ درا لە شەش مانگدا كۆنترۆڵی ناوچەكە بكات, بەڵام ناوبراو بە دوو شەش مانگی ئەركەكەی پێ ئەنجام نەدرا, روداوە گەرمەكانی كوردستان و شەڕە هاوبەشەكانی پێشمەرگە لە گەڵ ئێران و نەتوانینی چارەسەر لە لایەن محەمەد حەمزەوە  زەمینەی خۆش كرد بۆ هاتنی عەلی حەسەن مەجید.
تا ئێستا سزاكان زۆرینەیان پەیوەند بوون بە پێشمەرگەو بنەماڵەكانیانەوە, لێرەوە قۆناغێكی دیكەی مەترسیدار بە ئاراستەی جینۆسایدكردن دەست پێدەكات, دەستنیشان كردنەكان هاووڵاتیانی سڤیل ئەو بەشەی كۆمەڵگا دەگرێتەوە كە هیچ ئەندامێكی خێزانەكانیشیان پەیوەندییان بە چالاكی سیاسی و سەربازییەوە نییە.
دوای شكستەكەی حەمزە زوبێدی, لە رێكەوتی 18-3-1987 ئەنجومەنی سەركردایەتی شۆڕش و سەركردایەتی نیشتمانی پارتی بەعس كۆبونەوەیەكی هاوبەش بە سەرۆكایەتی سەدام حوسێن ئەنجام دەدەن, لە كۆبونەوەكە بڕیاری 160 دەردەكەن, بڕیاری ژمارە 160ی  ئەنجومەنی سەركردایەتی شۆرش و سەركردایەتی نیشتمانی حیزبی بەعس بە فەرمی لە رێكەوتی 29-3-1987 دەرچوو, تیایدا عەلی حەسەن مەجید  كرا بە بەرپرسی حیزبی و ئەمنی و سەربازی رەهای تەواوی ناوچە كورد نشینەكان و باكوری عێراق " موسڵ, كەركوك, دیالە, سەلاحەدین, هەولێر, سلێمانی, دهۆك" و هەموو دەسەڵاتێكی بڕیاردان و جێبەجێكردنی پێدرا.
 هەمان رۆژی دەرچوونی بڕیاری 160, لە رێكەوتی 29-3-1987بە نووسراوی سەرۆكایەتی كۆمار- سكرتێر بۆ بەڕێوەبەرایەتی هەواڵگری سەربازی گشتی بە ژمارە 965 دەرچوو, بڕیاری بەكار هێنانی چەكی كیمیاوی " عیتاد خاص" بەرامبەر هاووڵاتیانی كوردستان درا, لە رێكەوتی 15-4-1987 لە گوندەكانی هەڵەدن و چاڵاوەو سەرگەڵو بەرگەڵو خرایە بواری جێبەجێكردنەوە, رۆژی دواتریش لە بالیسان و شێخ وەسانان.
دوو هەفتە دوای چالاك كردنی بڕیاری 160, یەكێك لە گەورەترین تاوانەكان بە چەكی كیمیاوی ئەنجامدرا بەرامبەر بە هاوولاتیانی گوندی بالیسان لە ناوچەی خۆشناوەتی سەر بە پارێزگای هەولێر, " بارەگای پاسدار لە گوندەكە بوو, دەڵێن ژمارەیەكیشیان كوژراون بە چەكی كیمیاوی, لە مانگی فیبریوەری  فەتحی 3 یان لە چیای كوڕەك و رەواندز ئەنجام دابوو".
 هەرچەند بە فەرمی بڕیاری ژیان سەندنەوە لە برینداران سێ هەفتە دوای ئەو تاوانە دەرچوو, بەڵام بریندارانی چەكی كیمیاوی بالیسان و شێخ وەسانان كۆمەڵكوژ كران, بەمەش تاوانەكان پێش فەرمانەكانی خۆشیان كەوتن. 
هاوكات  هێشتا مەرەكەبی سەر كاغەزی بڕیاری پێشوو  وشك نەببوەوە, رێكەوتی 21-4-1987 بۆ 20-5-1987 دیاریكرا بۆ راگواستنی سەرجەم لادێ  دەستنیشانكراوەكانی كوردستان بۆ ئۆردوگا زۆرە ملێكان, بە دوایدا بڕیاردرا تاكو رێكەوتی 21-6-1987 تەواوی لادێكانی كوردستان بڕوخێنرێت, لە بەهاری ساڵی 1987 دا 711  گوند روخێنران, كە 219 گوندیان لە پارێزگای هەولێر, 122 یان لە گەرمیان, 320 گوند لە پارێزگای سلێمانی, 50 گوندیان لە دەڤەری  بادینان بوون. 
لە رێكەوتی 20-6-1987دا, بیرۆی باكووری پارتی بەعس, كۆبونەوەیەك دەكات, لەو كۆبونەوەیەدا بڕیارێك دەدات, ژیانی گەلێك بە تەواوی دەگۆرێت, ئەویش  بڕیاری ژمارە 4008 بوو, ئەم بڕیارە مانفیستۆی جینۆسایدی گەلی كوردستان بوو, سەرەتایەكە بۆ دەستپێكی جینۆسایدكردنی خەڵكی كوردستان بەشێوەی سستەماتیك و نەخشە بۆ داڕێژراو, كوشت و بڕو دەركردن خرایە چوارچێوەی بڕیاری فەرمییەوە. بە پێی بڕیارەكە سەرجەم ئەو گوندانەی تاكو  رێكەوتی  22-6-1987 دەستیان لێ نەدرابوو دەبێت بڕوخێنرێن, هەموو ناوچەكانی دەرەوەی شارەكان بكرێنە ناوچەی قەدەغەكراو, گوندی قەدەغەكراو هەموو  ئەو گوندانە دەگرێتەوە لە دەرەوەی دەسەڵاتی سەربازیدا بوو لەوكاتەدا, رژێم تەنها شارو بەشێك لە رێگاكانی بەدەستەوە مابوو, لە روی ئاسایشەوە نابێت ئەو ناوچانە هیچ مرۆڤ و ئاژەڵێكی  تێدا بمێنێت و ژیانی تێدا یاساغ كرا, هاتو چۆو كشتوكاڵی تێدا قەدەغە كرا, هێزی ئاسمانی چاودێری زەوییە كشتوكاڵیەكان و رێگاكانی بە چڕی دەكرد, ئەوەی بەربكەوتایە ژیانی لێ دەسەندەوە, سیاسەتی زەوی سوتاندن پەیڕەو كرا, هێزەكان دەستكراوە كران بۆ كوشتنی خەڵكی ئەو ناوچانە لە زەوی و ئاسمانەوە, بڕیارەكە هەوڵدانێك بوو بۆ ئەوەی زۆرترین ژمارەیان لێ بكوژرێت, بە تفەنگ یان تۆپ  یان رۆكێت وە یاخود لە ئاسمانەوە, بە چەكی ئاسایی یان هیشۆیی و كیمیاوی, یان لە كاتی دەستگیركردندا لەسەر رێگاو بانەكان یان لە هێرشەكاندا بۆ ناوچەكانیان گولە باران بكرێن, ئەوانەی تەمەنیان لە نێوان 15 ساڵ بۆ 70 ساڵ  بوو, بڕیاردرا لە سێدارە بدرێن بێ دادگاییكردن, دەستنیشان كران بۆ لەناو بردن, بێ ئەوەی یەك كەسیان لێ دادگایی بكرێت, بەمەش دۆسیەكانیان نەچووە خانەی یاسای تاوانەوە, توانای هیچ داكۆكیكردنێكی یاساییان لە خۆیان نەبوو, وە زۆربەی دەستكەوتەكان كە بەدەست دەهێنران لە سەروەت و سامان بۆ فەوجی جاشەكان و هێزەكانی حكومەتی عێراقی بوون بە پێی بڕیارەكە, هێزەكان عێراق بە تەواوی دەستكراوە كران بۆ فەرهودو تاڵانی, بە تایبەت فەوجەكانی جاشەكان, كە ئەوان دواتر ناوی ئەنفالیان لێ نا. بە پێی بڕیاری 4008 تەقەكردن ئازاد بوو بۆ بەئەنقەست كوشتنی هاووڵاتیان, خاڵی حەوت لە بڕیاری 4008, جاشەكانی سەرپشك كرد لە تاڵانكردن" هەموو ئەو شتومەكانەی كەوا فەوجەكانی بەرگری نیشتمانی جەنگاوەرەكانیان دەستیان دەكەوێت بۆ خۆیان دەبێت, تەنها چەكە قورسەكان و چەكی ئەسناد و چەكی مام ناوەندی نەبێت چەكە سوكەكان بۆ خۆیان دەبێت, ئێمەی لێ ئاگادار بكەنەوەو تەنها ژمارەكانیان تۆمار بكەن. پێویستە لەسەر فەرماندەی جحافلەكان چالاك بن و بۆ ئاگاداركردنەوەی هەموو موستەشارەكان و فەرماندەی سرییەكان و مەفرەزەكانیان, وە بە وردی ئێمە ئاگادار بكرێینەوە لە چالاكییەكانی فەوجەكانی بەرگری نیشتمانی". 


لە 22-7-1983  ەوە  بۆ 6-9-1988

لەو ماوەیەدا پارتی, یەكێتی, حسك, حیزبوڵا و بزووتنەوەی ئیسلامی تا دەعوەو  مەجلس ئەعلا دەیان كاری هاوبەشیان لە گەڵ ئێرانییەكان لە پانتایی كوردستان لە كەركوكەوە بۆ زاخۆ ئەنجامدا, پاسدار بە ئاشكرا لە گوندەكان دەبینران, دەعوەو مەجلس ئەعلا بارەگایان لە هەندێك ناوچە دانا, بەمەش بزاڤی چەكداری كوردستان بووە لێكرێدراوی ئێران, لە كاتێكدا رۆژهەڵاتی كوردستان لەژێر داگیركاریدا دەیناڵاند.
ئەم جەنگە هاوبەشانە بیانووی دایە دەستەوە لەو ماوەیە 3 كردەی جینۆساید  بەرامبەر بە گەلەكەمان ئەنجامدرا" جینۆسایدی بارزانییەكان, ئەنفالو كیمیابارانی هەڵەبجە".
ئەو مێژووە نابێت لێی رابكردرێت, پێویستە خوێندنەوەی دروستی بۆ بكرێت, راستییەكان ئاشكرا بكرێن, دان بە هەڵەكان بنرێت و داوای لێبوردن پێشكەش بە قوربانیان بكرێت.
لە كۆتاییدا ئەو بەڕێزانەی بەشداری ئەو ئۆپەراسیۆنانەیان كردووە, لە یاداشتەكانیان ئاماژەی پێ نادەن, راستییەكان دەرناخەن, راستیەان بڵاو ناكەنەوە , خەتای سیاسی  دەكەن, ئەوانەشی بڵاوی دەكەنەوە, بەشێكە لە دەرخستنی راستییەكان, وەلێ دەبێت دان بە هەڵەكانیان بنێن و داوای لێبوردن بكەن لە هەموو ئەوانەی بوونە قوربانی ئۆپەراسیۆنە  هاوبەشەكانیان. 




27/08/2022



وتارەکانی تری نوسەر