باجی خیانەت

بەیار عومەر عەبدولآ
پارتی هەندێک سەنگەرگۆڕ و خزاوی سیاسی بەکارهێنا لە حکومەت و میدیادا بۆ زەبردان لە حیزبەکانی پێشویان و بێهیواکردنی زیاتری خەڵک؛ هەندێکیان ڕۆڵی دەڵاڵیان دەبینی و لە بۆسەدا بوون بۆ کڕینی کادری حزبەکانی پێشویان. 

بەڵام ئەمڕۆ بەها و بایەخی ڕاستەقینەی ئەوانە لە کۆنگرەی پارتیدا دەرکەوت. ئەوە ئەنجامی خۆفرۆشتنە بە پارتی. هەرگیز خۆفرۆش متمانەی نیە لای کڕیارەکەی.

هەندێک لەوانە بە ملیارەها دیناری ئەم دەڤەرەیان لە ڕێی ساغکردنەوەی چەکی بانکیەوە دزیوە و ڕایانکردۆتە هەولێر، ئێستا باس لە شکستی ئیدارەی سلێمانی ئەکەن لە کۆکردنەوەی باج و داهاتی ناوخۆدا، بەبێ ئەوەی کەس وەڵامیان بداتەوە؟!

پرسیارەکە ئەوەیە کە بۆچی یەکێتی و گۆڕان، بە هەزارەها کادری دڵسۆز و بەتوانای خۆیان فەرامۆش کرد، و متمانە و پۆستیان بەم کەسانەدا؟! 

هەتا ئێستاش هەندێک لە سەرانی حیزبەکان ناوێرن باسی خیانەتی ئەمانە بکەن، چونکە بە ڕێگەی ناشەرعی پارەیان بۆ پەیداکردون.

08/11/2022



وتارەکانی تری نوسەر