پەروەردە لەنێوان ململانێی حیزبەکان وخواستی مامۆستایان

رەووف محەمەد ئالانی
                  
بۆدە ساڵ دەچێت لە دوای ڕاگەیاندنی ئابووری سەربەخۆ لە هەرێمی کوردستاندا قەیرانی دارایی سەرودڵی ئەم هەرێمەی گرتوەوبەجۆرێ شڵەژاوی هێناوە بۆ خەڵکی، نەتوانراوە بەباشی وئاسایی هاوڵاتیان  لەم جوگرافیە بچووکەدا ژیانێکی سادەوساکاربەڕێبکەن.
 هەمیشە ناڕەزایەتی هۆکارێکە بۆ وەڵامی کارێکی پێچەوانەی خواستی کەسێک یان توێژێک یان گروپێکی دیاریکراو.
لەهەرێمی کوردستان بەهۆکاری نەبوونی شەفافی ونادادی وخراپ بەکار‌هێنانی دەسەڵات ودەستوەردانی حیزبەکان لەهەمووبواروسێکتەرەکانی ژیان، ئەم هەرێمە دەرگیری ناخۆشی ونائارامی بووە، بۆیە زۆربەی چین وتوێژەکانی هەرێمی کوردستان ناڕازین، بەڵام زۆربەی کۆمەڵگەی کوردەواری بێدەنگیان هەڵبژاردوە، جگە لەمامۆستایان، ئەوەش دەگەڕێتەوە بۆبوونی چەند فاکتەرێک کە لەکاتیکی تروشوێنی تردەکرێت ئاماژەیان پێبکرێت، بەڵام ئەمجارە باسەکەمان تایبەت کردووە بە پەروەردە، لەبەشێکی هەرێم کە سنوری پارێزگای سلێمانی وقەزاوناحیەکانیەتی ئەوناڕازیەتیانە براونەتە سەرشەقام، یان بایکۆتی هۆڵەکانی خوێندنیان کردوە، بەپێی ئەوزانیاریانەی هەیە لەدوای ساڵی دووهەزاروپانزەوە بێجگە لەگردبوونەوەکان وخۆپیشاندانی مامۆستایانی وانەبێژ، تەنها لەسنووری سلێمانی ودەوروبەری حەفتا خۆپیشاندان ئەنجامدراوە، هەرجارەوبەجۆرێک وبێ ئەوەی وەڵامی داواوخواستەکانیان درابێتەوە، لەپشتی هەموو ئەوناڕەزایەتیانەوە، حیزبەکان بەعەلمانی وئیسلامی وقەومی وچەپەکانەوە، هەوڵیانداوە بەویستی خۆیان ومەرامە ئایدۆلۆژیەکانیان بخزێننە ناوئەوناڕەزایەتیانەوە، هەرحیزبەوبەپێی تواناوپێگەی خۆی کاریان لەسەرکردوون، بەڵام حیزبە دەسەڵاتدارەکان بەهۆکاری بوونی دەسەڵات وبوونی هێزوبەردەست بوونی دارایی زیاترکاریان لەسەرکردووەوکاریگەریان زۆرتربووە.
ئەمە ئەوەناگەیەنێ خۆپیشاندەران وناڕازیکاران خۆیان خزاندبێتە ئەجێندای حیزبەکان، بەڵام ئەگەرچەند کەسێکیشیان لەخشتەبردبێت توانیویانە، ئاقاری ئەوناڕەزایەتیانە بگۆڕن بۆخواستی خۆیان، کەکۆتایی هێنان بووە بەو نەڕەزایەتیانە، ئەگەربەکاتیش بووبێت.
هەرلایەک بیەوێت پەروەردە بخاتە ژێرڕکێفی خۆی وبەدڵی خۆی ئاراستەی بکات ولەئامانجە گەورەکەی پەروەردە دووری بخاتەوە، هیچ گوومانی تێدا نیە کەئەولایەنە نە بۆخۆی باشە، نە لەپەروەردەش گەیشتووە، چونکە لەدۆخێکی ئاوادا پەروەردە تووشی شکست دەکات، نەوەیەکی ناووشیاری دوورلەبیرکردنەوە دروست دەکات، وەک نوسەر(عەلی ئیبراهیم موسەوی)دەڵێت: (پەروەردەی شکستخواردوو، ئەو پەروەردەیەیە، نەوەیەک دروست دەکات کە دەتوانێت تەنها بخوێنێتەوە و بنوسێت، بەڵام ناتوانێت بیر بکاتەوە).
لەلایەکیترئەوەی بۆتەجێی سەرنج وتێبینی بەندەوزۆرخەڵکیتر، وەڵام نەدانەوەوپشتگوێخستنی خواست وداواکاریەکانی هەمووناڕەزایەتیەکان بەگشتی وناڕەزایی مامۆستایان بەتایبەتی، زۆرجێی تێڕامان وسەرسامیە نزیکەی حەوتسەد هەزار قوتابی وخوێندکارلەماڵەوەن، بەهۆی بایکۆتی حەفتاوپێنج هەزارمامۆستا، ئەتوانین بڵێین خوێندنی بەشێکی هەرێم بۆ ساڵی ٢٠٢٣-٢٠٢٤ لەلێواری پەکخستن وفەوتان ودواکەوتندایە، کەچی بەرپرسێکی پەروەردە نەهات واڵامێکی باوەڕپێکراوبدات بەتوێژی مامۆستایان، یان بەڵێنی چارەسەرکردنی کێشەکانیان پێبدات، بەپێچەوانەوە بەزمانی هەڕەشە دەیانەوێت مامۆستایان بگەڕێننەوە هۆڵەکانی خوێندن، ئەگەر نەگەڕینەوە، ئاوا ناچاردەسەڵاتە کارگێڕیەکانیان  بەکار دێنن، ئەوەش بووە هۆی تووڕە بوونی زیاتری مامۆستایان، وەک پەرچە کردارێک لەجیاتی چوونەوە بۆ هۆڵەکانی  خوێندن چوونەشەقام ودووپاتی بایکۆتی بەردەوامیان کردەوە، تا گەیشتن بەمافەکانیان.
ئەوەی لای زۆربەمان ئاسایی نەبوولەڕۆژی ٢٢-١٠-٢٠٢٣ بەشداری چەند بەڕێوەبەرێکی حیزبی بوو لەگەڵ چین وتوێژەکانی تری شاری سلێمانی، کە وادەخوێندرایەوە بە ویست وداوای حیزب بەشداربووبن، چونکە هەرلە ڕۆژی دواتربارەگاکانی حیزب کۆبوونەوەی لەگەڵ بەشێک لەبەڕێوەبەری پەروەردەکان وبەڕێوەبەری قوتابخانەوخوێندنگەکان کرد وداوایان لێکردن بچنەوە بۆ دەوام ودەستبکەنەوە بەوانە خوێندن، لێرەوە گومان دەخرێتە سەرکەسێتی ئەوانەی لەوخۆپیشاندانە بەشداربوون ودەچنەوە بۆ دەوام، بێ ئەوەی هیچ مافێکیان بەدەست هێنابێت، ئەوەش دووپاتکردنەوەی هێنانەخوارەوەی شکۆوکەسێتی مامۆستایان وئەوانەیە کەبەوکارە هەڵدەستن، ئێستاش چارەسەرکردنی کێشەی مامۆستایان وجێبەجێکردنی خواستەکانیان زۆرئاسانە، دەسەڵاتی سنووری سلێمانی دەتوانێت خۆی بەو ڕێگەیانەی دەبنە دەرچەیەک بۆدەرباز بون لەم دۆخەی پەروەردەی تێکەوتوە،ئەتوانن لەوپارەیەی هەیانە یان داوا لە کۆمپانیاکانیان یان ئەودەوڵەمەمدانەی دروستیان کردوون وکراوون بە ملیارلێرموچەی مانگێکی مامۆستایان دابین بکەن، تا پرۆسەکە بچێتەوە سەرسکەی خۆی.
بەڵام دەسەڵاتداران بۆیە ئەوە ناکەن دەزانن بەڕێوەبەرەکان وابەستەی خۆیانکراوون وفشارلەسەر مامۆستایانن دەکەن تا داوای حیزبەکان بەدیبێنن، ئەمەش وازهێنانە لەخواست وداواکان وبەکۆیلەکردنی نەک هەرخۆیان ومامۆستایانە بەڵکوپەلدەکێشێت بۆنەوەکانی داهاتوو.

25/10/2023



وتارەکانی تری نوسەر