سودێکی جگەرەکێشان بۆ تەندروستی ئاشکراکرا

بە گوێرەی توێژینەوەیەکی نوێی زانستی دەرکەوتووە کە جگەرە کێشان سودێکی تەندروستی هەیە بۆ بنەبڕکردنی نەخۆشییەکی دەگمەنی خوێن.

بە گوێرەی لێکۆڵینەوەیەک دوای بەراوردکاری نێوان خوێنی باوک و کچێک، کە ھەردووکیان ھەمان نەخۆشیان ھەیە، دەرکەوتووە نیشانەکانی نەخۆشییەکە لای باوکەکە کەمترە، دوای لێکۆڵینەوە دەرکەوتووە باوکەکە ماوەیەکی زۆرە جگەرە دەکێشێت، ئەو گازی یەکەم ئۆکسیدی کاربۆنە کە لەگەڵ دوکەڵی جگەرەدا دەچێتە ناو جەستەوە، لەگەڵ ھیمۆگلۆبینی ناو خوێن یەکدەگرێت و گیراوەیەکی کیمیایی دروستکردووە کە بۆتە ھۆی ئەوەی کە نەخۆشەکە بەشێک لە شوێنەوارەکانی ئەو نەخۆشییە لەدەستبدات، ھەروەھا ڕێژەی ئۆکسجین لەناو جەستەی باوکەکەدا زیاتر بووە بەبەراورد بەکچەکەی.

ئەمەش لەبەردەوام پزیشکان جەخت لەسەر مەترسیەکانی جگەرە کێشان دەکەن.



PM:09:16:24/02/2017