کەرکوک .. برایەک دوو خووشکی خۆی دەکوژێت



ئێوارەی ئەمڕۆ یەک شەممە لە گەڕەکی رەحیماوای شاری کەرکوک، کەسێک دەستڕێژی گولـلەی لە دوو خوشکی خۆی دەکات و دەیان کوژێت.

 
بەپێی راگەیاندراوەکانی پۆلیس، تەمەنی کچێکیان ١٩ ساڵەو ئەوی دیکەشیان ٢٧ ساڵە. 

 
پۆلیس ئاشکراشی دەکات کە تا ئێستا تۆمەتبارەکە دەستگیر نەکراوەو هەڵهاتووە.


زانیارییە سەرەتاییەکان ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن کە سەرچاوەی رووداوەکە بۆ کێشەی کۆمەڵایەتی دەگەڕێتەوە.




PM:09:01:31/01/2021