فۆتۆ:رەغدی كچی سەدام ئامادەیی خۆی بە "جیهادی نیكاح" راگەیاند

رەغدی كچی سەدام حسێن لە پەیجی تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر نوسیویەتی بۆ ئارامی موجاهیدین‌و رووبەڕوبونەوە لەگەڵ دوژمن ئامادەیی خۆی بۆ جیهادی نیكاح دەردەبڕێت.

پاش ئەوەی حارس زاری، سەرۆكی وەفدی عولەمای موسڵمانان لە عێراق رایگەیاند كە ژنانی جیهانی عەرەبی دەبێت بۆ "جیهادی نیكاح" لەگەڵ گروپی داعش ئامادە بن، رەغدی كچی سەدام حسێن ئامادەیی خۆی بۆ ئەم جیهادە راگەیاند.

بەپێی راپۆرتی ئەلنەخیل، رەغد لە تویتەرەكەی خۆیدا هەروەها داوا لە ژنانی موسڵ دەكات بۆ جیهادی نیكاح رەزامەندی نیشان بدەن.
بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە لەكاتێكدا كە 4 ژن لەژنانی موسڵ بەدوای زۆرەملێ بوونی جیهادی نیكاح خۆیان كوشتووە.







PM:04:25:15/06/2014