ئەمیری کۆمەڵی ئیسلامی لە راگەیاندراوێکدا دەڵێت" چاكسازیی به‌چاكان و ڕاستكردنه‌وه به‌ڕاستان ده‌كرێت".
لە راگەیاندراوێکی نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامی کە لەئەنجامی کۆبوونەوەی له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی كۆنگره‌ی سنوری مه‌ڵبه‌نده‌كانی هه‌ولێر و ده‌وروبه‌ری هه‌ولێر، سۆران و دهۆك و كه‌ركوك لە هەولێر کۆبووەوە هاتووە " چاكسازیی به‌چاكان و ڕاستكردنه‌وه به‌ڕاستان ده‌كرێت، له‌باره‌ی ئه‌و بارودۆخه ناله‌باره‌ی هه‌رێم و عێراقیشه‌وه تێیكه‌وتون، هۆكاری خراپ ئیداره‌دانی وڵاته و ته‌نها سه‌یری ده‌وروبه‌ری خۆیانیان كردوه".
دەربارەی دۆخی رێکخراوەی کۆمەڵی ئیسلامیش ،ئه‌میری كۆمه‌ڵ دەڵێت" ئه‌و فشاره‌ی له‌رابردودا له‌سه‌ر كۆمه‌ڵی ئیسلامی دروستكراوه، له‌سه‌ر هه‌ر كه‌س و لایه‌نێكی دیكه بوایه، دار‌و به‌ردیان به‌سه‌ریه‌كه‌وه نه‌ده‌ما".
عه‌لی باپیر لە کۆبوونەوەیەدا ئەوەشی راگەیاندووە" له ماوه‌ی ڕابردودا كۆمه‌ڵی ئیسلامیی ڕوبه‌ڕوی ده‌یان فشار و به‌ربه‌ست و له‌مپه‌ری گه‌وره بونه‌ته‌وه و نه‌ڕوخاون و نه‌شڵه‌ژاون، كه فشار‌و به‌ربه‌سته‌كان له‌سه‌ر كۆمه‌ڵ به قه‌باره‌یه‌ك بون له‌سه‌ر هه‌ر كه‌س و لایه‌نێكی دیكه بوایه، دار و به‌ردیان به‌سه‌ر یه‌كه‌وه نه‌ده‌ما و له‌به‌ین ده‌چون."
کۆمەڵی ئیسلامی لە ئێستادا سەرقاڵی خۆئامادەکردنە بۆ بەستنی کۆنگرەی چوارەمی حیزبەکەیان و بەپێی پەیڕەوی ناوخۆبێت، عەلی باپیر لەبەرئەوەی دوو خول ئەمیری کۆمەڵی ئیسلامی بووە ناتوانێت خۆی هەڵبژێرێتەوە.