له‌ هەولێر ژنێک بە تۆمەتی دزینی ١١ ملیۆن دینار دەستگیركرا

پۆلیسی هەولێر ژنێکی بە تۆمەتی دزینی ١١ ملیۆن دینار دەستگیركرد و راشیدەگەیەنێت" ژنەکە بیانییە و كارگوزارە".

 

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر لەراگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان، نوسینگەی عەنكاوە، دوای ئەوەی ئاگاداركرانەوە كە لە گەڕەكی ئاشتی دزی لە ماڵێك كراوە، دەستبەجێ دەستیان بە لێكۆڵینەوەیەكی چڕكرد و توانییان ئافرەتێكی بیانی، كە پیشەی كارگوزارە و تەمەنی ٣٣ ساڵە بە ناوی (ر.ب)، بە تۆمەتی ئەنجامدانی تاوانی دزیكردن دەستگیربكەن.

 

ئاماژەی بەوەشداوە تۆمەتباری ئاماژەپێكراو، دانی نا بە تاوانەكەیدا كە لەو ماڵەی كاری تێدا كردووە، بڕی (١١ ملیۆن دینار)ی دزیوە، بۆیە پەڕاوی لێكۆڵینەوەی بۆ كرایەوە و بە بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددە (٤٤٤/بڕگە ٦) لە یاسای سزادان، راگیرا.



PM:01:20:14/02/2021