مەلا بەختیار داوای دادگاییکردنێکی شەفافانە بۆ دەستگیرکراوانی بادینان دەکات

مەلا بەختیار، ئەندامی ئەنجومەنی باڵای بەرژەوەندییەكانی یەكێتی داوای پەیڕەوکردنی شەفافیەتی لە دادگاییکردنی ئەو چالاکوان و رۆژنامەنووسانەدا دەکات کە لە بادینان دەستگیرکراون.

 
لە پەیجی فەیسبوکی خۆی لە نوسینێکدا بە ناونیشانی (یان یٔازادکردن.. یان شەفافیەتی یاسایی) مەلا بەختیار دەڵێت "لەم ڕۆژانە پێنج کەس لە دادگای هەولێر، لە ماوەیەکی زۆر خێرادا، هاوکاتی موشەكبارانی هەولێر، سزای شەش ساڵ زیندانیان بەسەردا سەپێنراوە، یٔەم کەیسە لە هەموو کەیسێك زیاتر پێویستی بە شەفافییەتی یاسایی هەیە".


هەروەها دەشڵێت "ئٔەگەر یٔەم پێنج هاوڵاتییە، تاوانێك یان کەتنێكی دژە نیشتیمانیان بە بەڵگەوە لەسەر سەلماوە، هەق وایە بڵاو بکرێتەوە. یٔەگەر نا، یٔازادکردنیان مافێکی مەدەنی_ دیموکراسییە."  


 ئەوەشی خستۆتەڕوو "بە یٔازاد نەکردنیان، بێگومان ڕەهەندی سیاسی مەترسیدار وەردەگرێ و بە زیانی یٔەزمونەکەمان دەشکێتەوە. نەخوازەڵلا لەم دۆخە مەترسیدارەشدا."  


دوێنێ ١٦ ی شوبات دادگای تاوانەکانی دووی هەولێر لە دووەم دانیشتنی دادگایکردندا بۆ دەستگیرکراوانی بادینان، هەریەکە لە شێروان شێروانی، شڤان سەعید، گوهدار زێباری، هاریوان عیسا و ئەیاز کەرەمی بە شەش ساڵ زیندانی حکومدا، لە دوێنێشەوە لەسەر ئاستی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و میدیاکان و ئاستی جەماوەری ئەم بڕیارەی دادگا رووبەڕووی رەخنەی زۆر بۆتەوەو بە دادگاییکردنێکی سیاسی ناوزەدی دەکەن. 

 


PM:02:07:17/02/2021