حكومه‌تى هه‌رێم به‌فه‌رمى واده‌ى دابه‌شكردنى موچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێمى ئاشكراكرد و ڕایدەگەیەنێت" ڕۆژی ٢٥ی ئه‌م مانگه ده‌ست به دابه‌شكردنى موچه ده‌كه‌ن".
جوتیار عادل، وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا سەبارەت بە وادەی دابەشكردنی موچە، رایگەیاند" بێگومان دابەشكردنی موچە لە ٢٥ی ئەم مانگە دەست پێدەكات و بە رەچاوكردنی رێنماییە تەندروستییەكان دابەش دەكرێت".
وتیشی" دیاریكردنی بڕی لێبڕینیش دەهێڵینەوەو وەزارەتی دارایی سەرپشكە بڕی لێبڕینەكە دیاری بكات".
وتهبێژەکەی حكومه‌تی هەرێم ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو، ده‌سه‌ڵات دراوه‌ته پارێزگاره‌كان له‌كاتى دابه‌شكردنى موچه‌ى خانه‌نشیناندا میكانیزمێك په‌یڕه‌و بكه‌ن بۆئه‌وه‌ى ئه‌و تێكهڵاویهى له ڕابردوو هه‌بوو ئه‌و تێكه‌ڵاویه ڕونه‌داته‌وه.