ئامارەکانی تووشبوون و مردن بە کۆرۆنا لە عێراق بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزدەبێتەوە

وەزارەتی تەندروستی عێراق بڵاویکردەوە، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا چوار هەزارو ٧٤ کەسی دیکە لە پارێزگاکانی عیراق تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و دوو هەزارو ٢٧١ کەسیش چاکبوونەتەوه.

وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عیراق، ئەمڕۆ ئاماری تووشبووانی بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە ماوەی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا راگەیاند، بەپێی ئامارەكە، لەماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوو چوار هەزارو ٧٤ حاڵه‌تی نوێی تووشبوون به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا ده‌ستنیشانكراوە، هەروەها ٢٧ حاڵەتی گیان لەدەستدان تۆمارکرا و دوو هەزارو ٢٧١ تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆناش چاکبونەتەوە. 

لەسەرەتای بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنا لە عێراق تائێستا  كۆی توشبوون بە كۆرۆنا گەیشتۆتە ٦٨٤ هەزار و ٣٦٢ كەس و لەوانە ١٣ هەزارو ٣٢٤ کەسیان گیانیان لەدەستداوەو ٦٢٧ هەزارو ٧١٨ كەسیان چاكبونەتەوە.


PM:06:26:25/02/2021