بە مووشەک هێرش کرایە سەر بنکەى سەربازى عەین ئەسەد لە پارێزگاى ئەنبار، کە سوپای ئەمریکای تیادا جێگریکراوە، بەڵام تا ئێستا زیانەکانی ئاشکرانەکراوە.
بەیانی ئەمڕۆ ئاژانسی دەنگوباسی عێراق ڕایگەیاند" ئەمڕۆ چوار شەممە ٣ی ئازار چەند موشەکێکی جۆری کاتیۆشا ئاڕاستەى بنکەی سەربازی عەین ئەسەد لە ڕۆژئاوای پارێزگای ئەنبار کرا، كه بنکەکە تایبهته به هێزهكانی ئهمریكا".
تا ئێستا زیانە گیانی و مادییەکان ڕوون نییە، هاوکات سهرچاوهی موشهكهكانیش تا ئێستا نادیاره.
پارێزگای ئەنبار پارێزگایەکی سوونەنشینە و یەکێکە لە پارێزگاکانی عێراق، ناوەندی ئەم پارێزگایە شاری ڕومادییە و گەورەترین پارێزگای عێراقە کە کەوتۆتە ڕۆژئاوای ئەو وڵاتە، هەروەها لهئێستاشدا هێزهكانی هاوپهیمانی نێودهوڵهتی دژ بهداعشی تێدا جێگیركراوه.