مەڵبەندی یەکێتی لە کەرکوک داوا لە حەشدی تورکمانی دەکات مۆڵەتی هەڵگرتنی چەکیان بۆ تازە بکاتەوە..( دۆکۆمێنت )

مەڵبەندی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە کەرکوک داوا لە لیوایەکی حەشدی شەعبی تورکمان دەکات کە رەزامەندی پێشان بدەن مۆڵەتی هەڵگرتنی چەکیان بۆ تازە بکەنەوە.

بەپێی نوسراوێکی دەستەی حەشدی شەعبی لیوای تورکمان کە بەرواری ١٧/٢/٢٠٢١ لەسەرەو کۆپیەکی دەست " سپی " کەوتووە، مەڵبەندی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە کەرکوک داوای کردووە کە مۆڵەتی هەڵگرتنی چەکیان بۆ ٨ پارچە چەکی کڵاشنکۆف و دەمانچە نوێ بکەنەوە کە بۆ مەبەستی خۆپاراستن و پاسەوانی هەڵیدەگرن.

بەپێی نوسراوەکە حەشدی شەعبی تورکمان رۆژی ٢٠٢١/٢/٢٥ بەپێی یاسا و رێنوماییەکان رەزامەندی پێشانداوە بۆ هەڵگرتنی ئەو ٨ پارچە چەکە.

لەلایەکی ترەوە یەکێتی کە لە رووی جەماوەری و هێزی پەرلەمانیەوە کە ٦ کورسی هەیە، حیزبی یەکەمی پارێزگای کەرکوکە، ئەمساڵ رۆژی نەورۆز، ٢١ ی ئازار نەیتوانی ئاهەنگی جەژنی ئەو رۆژە نەتەوایەتییەی کورد لەو شارە بکاتەوە.

نەمانی دەسەڵاتی کورد لەو پارێزگایەدا دەگەڕێتەوە بۆ ئەنجامدانی ریفراندۆم و، دواتریش رێککەوتنی ژێر بەژێر باڵێکی یەکێتی لەگەڵ حەشدی شەعبی و حکومەتی ئەو دەمەی عێراق کە لەلایەن حەیدەر عەبادیەوە سەرۆکایەتی دەکراو بووە مایەی دەستەبەسەراگرتنی ئەو پارێزگایەو ناوچە جێناکۆکەکان لەلایەن هێزە عێراقییەکانەوە.



PM:12:59:06/04/2021