شاندێکی باڵایی ھەرێم سەردانی بەغداد دەکات

بڕیارە سبەینێ شەممە ١٠ی نیسان شاندێکی باڵایی ھەرێمی کوردستان سەردانی بەغداد بکات و لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی عێراق کۆببێتەوە.

بەپێی زانیارییەکانی ماڵپەڕی (سپی)، وابڕیارە سبەینێ وەفدێکی ھەرێم بە یاوەری چەند لایەنێکی سیاسی سەردانی بەغداد بکات، لە سەردانەکەدا چاویان بە مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق بکەوێت.

هەر بەپێی زانیارییەکانی (سپی)، لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ لەبارەی وردەکاری پشکی ھەرێم لە یاسایی بودجەی ٢٠٢١ و دواین پێشھاتەکان لە گفتوگۆی ستراتیژی نێوان (بەغداد و واشنتۆن) گفتوگۆیان لەبارەوە دەکرێت. 


PM:08:26:09/04/2021