ڕێژەی لێبڕینی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم ئاشكرا كرا

وەزیری دارایی هەرێم ڕێژەی لێبڕینی مووچەی فەرمانبەرانی  ئاشكرا كرد و ڕایگەیاند" حکومەتی فیدڕاڵ پارەمان بۆ نەنێرێت مووچە بەلێبڕینی ڕێژەی ٢١% دەبێت".

ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی دابەشكردنی مووچەی ئەم مانگە لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا رایگەیاند" ئەگەر حكومەتی عیراق پشكی هەرێم رەوانە نەكات ئەوا دابەشكردنی مووچەی ئەم مانگەش وەك سێ مانگی رابردوو ئەمساڵ بەلێبڕینی ٢١٪ دەبێت". 

ئاشکراشیکرد، ناتوانين بەبێ لێبڕین مووجە دابەش بکەين، چونکە ئەو بودجەیەی بەغدا دەینێرێت، بەشی مووچەی ٦٨٢ هەزار فەرمانبەر دەکات، لەکاتێکدا هەرێم زیاتر لە یەک ملیۆن و ٢٠٠ هەزار فەرمانبەری هەیە. 


PM:02:44:12/04/2021