قوباد تاڵە‌بانی: رێككە‌وتن لە‌گە‌ڵ بە‌غدا دە‌رئە‌نجامی دانوستان و گفتوگۆی راشكاوانە‌‌ بوو

جێگری سە‌رۆكی ئە‌نجومە‌نی وە‌زیران لە‌پە‌رلە‌مانی كوردستان رایدەگەیەنێت" حكومە‌تی هە‌رێم پابە‌ند دە‌بێت بە‌و ئە‌ركانە‌ی كە‌ لە‌سە‌ریە‌تی لە‌ یاسای بودجە‌ی ٢٠٢١ی عیراق بۆ بە‌دە‌ستهێنانی ماف و شایستە‌ داراییە‌كانی هاووڵاتیان".

ئەمڕۆ قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران سەرۆكی وەفدی دانوستانكاری حكومەتی هەرێم لەگەڵ ئەندامانی شاندەکە، سەردانی پەرلەمانی كوردستانی كرد و لەلایەن سەرۆكی پەرلەمان و ژمارەیەك لەئەندامانی پەرلەمانەوە پێشوازییان لێ كرا. 

لەكۆبوونەوەكەدا جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران ئاماژەی بەوەکرد" كەئەم رێككە‌وتنە‌ لەدەرئە‌نجامی كۆبوونەوەكان و لێكتێگەیشتنی نێوانمان بوو كە توانیمان بەڕاست و دروستی زانیارییەكان بگەیەنین و زۆر بەڕاشكاوانە گفتوگۆمان كرد لەسەر پرسەكانی تایبەت بەماف و شایستە داراییەكانی هەرێمی كوردستان و پرسی بودجە و داهات و خەرجییەكان و چۆنییە‌تی جێگیركردنی بڕگە‌یە‌ك لە‌و یاسایە‌ كە‌ قابیلی جێبە‌جێكردن بێت". 

قوباد تاڵەبانی ئاشکراشیکرد، وە‌ك حكومەتی هەرێمی كوردستان پابەندبوونی خۆمان دەربڕیوە بەجێبەجێكردنی ئەو رێككەوتنە ولایە‌نە‌ پە‌یوە‌ندیدارە‌كانیشمان راسپاردووە‌ بۆ ئە‌و مە‌بە‌ستە‌.


PM:03:43:12/04/2021