سەرۆکی حکومەت: هێزە ئەمنییەكانمان پیلانێکی تیرۆرستانی داعشیان لە هەولێر پوچه‌ڵكرده‌وه

سەرۆکی حکومەتی هەرێم پووچەڵکردنەوەی هەوڵێكی تێکدانی هەولێری لەلایەن داعشەوە راگەیاندو دەڵێت " داعش هێشتا توانای ئەوەیان هەیە بە نایاسایی له‌ سنوورەکان بپەڕنەوە".

لەو راگەیاندنەدا کە ئەمشەو بڵاوکرایەوە، مەسرور بارزانی ئاشکرای دەکات، " له‌ دوای ئۆپەراسیۆنێکی چەند مانگی، هێزە ئەمنییەكانمان سەرکەوتووانە پیلانێکی تیرۆرستانی داعشیان لە هەولێر پوچه‌ڵكرده‌وه‌".

هەروەها لە راگەیاندنەکدا هاتووە"‌ له‌ سوریاوه‌ پیلانەکە ڕێکخراوه‌ و ئاراستەکراوه‌ . ئەندامانی ئه‌م گرووپه‌ تیرۆریستییه‌ كه‌ سه‌ر به‌ ڕێكخراوی داعشن، ئێستا‌ ده‌ستگیركراون و لە ژێر لێکۆڵینەوەدان".

مەسرور بارزانی لە کۆتایی راگەیاندنەکەدا دەڵێت " بە پێی زانیاریی ده‌زگا هەواڵگرییەکانمان، داعش لە کامپی (الهول)ەوە ئه‌م پیلانەیان داڕشتووە‌، ئەمەش جێی نیگەرانییە و دەریدەخات، داعش هێشتا توانای ئەوەیان هەیە بە نایاسایی له‌ سنوورەکان بپەڕنەوە".
دەقی دانپیانانەکانی چەکدارەکانی داعش



PM:09:01:12/04/2021