فڕۆکە جەنگیەکانی تورکیا بۆردومانی گوندێکی سنووری ئاکرێی كرد

فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا بۆردوومانی گوندێکی له‌ سنوری قه‌زای ئاكرێ كرد.
 
بەپێی زانیارییەکانی (سپی)، ئەمڕۆ جارێکی دیکە فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا بەسەختی بۆردوومانی گوندی میمبەرێی سەر بە ناحیەی دینارتەی سنووری قه‌زای ئاكرێیان لە پارێزگای دهۆک کرد. 

هەر بەپێی زانیارییەکان، بۆردومانەکە هیچ زیانێکی گیانی نەبووە و تا ئێستا هۆکاری بۆردومانەکە نازانرێت، بەڵام ترسی لای هاونیشتمانییانی ئەو ناوچایە دروستکردووە.

ئەوەش لەکاتێکدایە، ئێوارەی دوێنێ فڕۆکەکانی تورکیا ناوەند و دەوروبەری گوندی چەلکێی لە ناوچەی بەرواری باڵا لە سنوری شارەدێی کانی ماسی سەر بە شارۆچکەی ئامێدی بۆردومانکرد.


PM:03:50:16/04/2021