پرۆفیسۆر د. مستەفا موسلیم زانای ئایینی ئیسلامی و مامۆستای زانکۆی (ئەلزەهرا) بە ڤایرۆسی کۆرۆنا، ئەمڕۆ شەممە لە تەمەنی ٨١ ساڵیدا گیانی لەدەستدا.
پرۆفیسۆر د. مستەفا موسلیم، زانای ئایینی ئیسلامی و مامۆستای زانکۆی (ئەلزەهرا) و برای ساڵح موسیلم، هاوسەرۆکی پێشووی پەیەدە، دوای تووشبوونی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا ئەمڕۆ کۆچی دوایکرد.
پرۆفیسۆر د. مستەفا موسلیم محەممەد ساڵی ١٩٤٠ لە کۆبانێ لەدایکبووە و ساڵی ١٩٦٥ کۆلیژی شەریعەی لە شام تەواوکردوە، لە زانکۆی ئەزهەر بڕوانامەی ماستەری بەدەستهێناوە، لە زانکۆی شاریقە بووە سەرۆکی بەشی شەریعە، پسپۆڕی تەفسیری قورئان بوو.