سەیدسادق.. ژنێك به‌ چه‌قۆ هاوسه‌ره‌كه‌ی‌ كوشت

دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە ١٨ی نیسان لەقەزایی سەیدسادق ژنێک بە چەقۆ کۆتایی بە ژیانی هاوژینەکەی هێنا.

بەپێی زانیارییەکانی ماڵپەڕی (سپی)، پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە لە قەزای سەیدسادق ژنێک بە چەقۆ هاوسەرەکەی خۆی کوشت.

هەربەپێی زانیارییەکان، رووداوەکە بەهۆی کیشەی کۆمەڵایەتی بووە، ژنەکە هەستاوە بە کوشتنی هاوسەرەکەی کە لەدایکبووی ساڵی ١٩٨٤ە و کە پیشەی کاسبە.

هاوکات لەلایەن هێزەکانی پۆلیسەوە ژنەکە دەستگیرکراوە و لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە دەستیپێکردووە.


PM:03:07:18/04/2021