بەڕێوەبەرایەتی رەگەزنامەی هەولێر هاوڵاتییان ئاگادار دەكاتەوە

بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕەگەزنامەی هەرێمی كوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا ھاووڵاتییان ئاگادار دەكاتەوە کە تا 8ی ئازاری ئەمساڵ پەنجەمۆریان كردوە دەتوانن سەردانی بەرێوەبەرایەتیەكەیان بكەن بۆ وەرگرتنەوەی كارتی نیشتمانی.

لە ڕاگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی رەگەزنامە و كاروباری شارستانی هەولێر ئاماژەی بەوەکردووە" ئاگاداری ئەو هاوڵاتیانه‌ دەكەینەوە كه‌ تا بەرواری 2021/3/8 پەنجەمۆریان كردوە دەتوانن سەردانی بەرێوەبەرایەتیەكەمان بكەن بۆ وەرگرتنەوەی كارتی نیشتمانی".

لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئەوەش هاتووە، هاوڵاتیان دەتوانن سەردانی بەرێوەبەرایەتییەكەیان بكەن لە رۆژانی یەكشەممە تا پێنجشەممە لە كاتژمێر 2:00ی پاش نیوەرۆوە تا وەكو کاتژمێر 6:00ی ئیوارە بەمەبەستی وەرگرتنەوەی كارتی نیشتیمانی.

بەرێوەبەرایەتی رەگەزنامەو كاروباری شارستانی هەولێر لە کۆتایی ڕاگەیەندراوەکەدا داوا لە هاوڵاتیان دەکات کە بۆ وەرگرتنەوەی کارتی نیشتیمانی رەگەزنامەی عێراقی(أصلی)، پێناسەی باری شارستانی(أصلی)  و وەسڵی وەرگرتنەوەی كارتی نیشتمانی لەگەڵ خۆیان بهێنن.


AM:12:03:05/05/2021