هێرش کرایە سەر بنکەى سەربازى عەین ئەسەد لە پارێزگاى ئەنبار

‌‌بنکەی ئاسمانی عەین ئەسەد
بە فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان هێرش کرایە سەر بنکەى سەربازى عەین ئەسەد لە پارێزگاى ئەنبار، بەڵام تا ئێستا زیانەکانی ئاشکرانەکراوە.

بەپێی هەواڵی میدیاکانی عێراق، درانگانی شەوی ڕابردوو 
لە رێگەی دوو فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی بۆمبڕێژکراو هێرشکرایە سەربنکەی سەربازی عەین ئەسەد لە ڕۆژئاوای پارێزگای ئەنبار کرا، كه‌ بنکەکە تایبه‌ته‌ به‌ هێزه‌كانی ئه‌مریكا. 

تا ئێستا زیانە گیانی و مادییەکان ڕوون نییە، هاوکات هیچ لایەنێکیش بەرپرسیارێتی هێرشەکەی رانەگیاندووە.
 
پارێزگای ئەنبار پارێزگایەکی سوونەنشینە و یەکێکە لە پارێزگاکانی عێراق، ناوەندی ئەم پارێزگایە شاری ڕومادییە و گەورەترین پارێزگای عێراقە کە کەوتۆتە ڕۆژئاوای ئەو وڵاتە، هەروەها له‌ئێستاشدا هێزه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژ به‌داعشی تێدا جێگیركراوه‌.


AM:09:05:08/05/2021