سەرۆکی حکومەتی هەرێم داوایەک ئاڕاستەی جێگری سەرۆک وەزیرانی بەلجیکا دەکات

سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم داوا له‌ جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌لجیكا دەکات له‌ ڕێگه‌ی یه‌كێتی ئه‌وروپاوه‌ هاوكاری په‌نابه‌ر و ئاواره‌كانی نیشته‌جێی هه‌رێم بكه‌ن.

نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆکی حکومەتی هەرێم لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ دووشەممە مەسرور بارزانی، پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە سۆفی ویڵمز، جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری دەرەوەی بەلجیکاوە پێگەیشت، لە پەیوەندییەکەدا گفتوگۆ دەربارەی گرفت و ئاستەنگە ئەمنییەکان لە هەرێمی کوردستان وعێراق و ناوچەکە کرا، هەردوولا هاوڕابوون لەسەر گرنگی بەردەوامبوونی پەیوەندی و هەماهەنگی بۆ ئەو بابەتانەی جێی بایەخی هەردوولان. 

لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئەوەش هاتووە، لە تەوەرێکی دیکەی پەیوەندییەکەدا، هەنگاوەکانی ڕووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا و هەڵمەتی کوتان بە ڤاکسینی کۆرۆنا تاووتوێ کرا، هاوکات سەرۆکی حکومەت داوای لە جێگری سەرۆک وەزیرانی بەلجیکا کرد کە لە ڕێگەی یەکێتی ئەوروپاوە هاوکاری پەنابەر و ئاوارەکانی نیشتەجێی هەرێمی کوردستان بکەن بە تایبەتی کە تواناکانی هەرێم لەمبارەیەوە سنووردارن.


PM:10:01:10/05/2021