زانیاری نوێ لەبارەی چارەنووسی لێبڕینی مووچە ئاشكراكرا

سەرچاوەیەکی ئاگادار لەسەر چارەنووسی لێبڕینی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم زانیاری نوێ ئاشكرا دەکات و ڕایدەگەیەنێت" ئەگەر حکومەتی فیدڕاڵیش بەشە بووجەی هەرێم ڕەوانە بکات، ئەوا مووچەی فەرمانبەران رێژه‌یه‌كی‌ هەر لێده‌بڕێت".

لەو بارەیەوە سەرچاوەیەکی ئاگادار بە ڕۆژنامەنووس شوان بەرزنجی ڕاگەیاندووە" لە پڕۆژەی بودجەی ٢٠٢١ ی هەرێمی كوردستاندا مووچە بە لێبڕین دەبێ، بەڵام جارێ ڕێژەكە دیاری نەكراوەو چاوەڕوانی یەكلایی بوونەوەی ئەو بڕە پارەیە دەكرێ كە وەكوو بەشە بودجەی هەرێمی كوردستان لەبەغداوە دێ".

سه‌رچاوه‌كه‌ باسی لەوەشکردووە، ئه‌گه‌ر  پاره‌كه‌ی به‌غداش بێ، لێبڕینی مووچه‌ به‌ ڕێژه‌یه‌ك ده‌بێ كه‌ له‌ نێوان سه‌دا ١٠ بۆ سه‌دا ١٥ ده‌بێت.


AM:09:24:15/05/2021