ڕێژەی لێبڕینی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بۆ ئەم مانگە ئاشكرا کرا

سەرچاوەیەکی ئاگادار لەسەر چارەنووسی لێبڕینی مووچەی ئەم مانگە زانیاری نوێ ئاشكرا دەكات و ڕایدەگەیەنێت" رێژەی لێبڕینی موچە بۆ سەدا ١٥ کەم دەکرێتەوە". 

ئەمرۆ دووشەممە ١٧ی ئایار سەرچاوەیەك لە وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێم رایگەیاند" لەپڕۆژەیاسای بودجەی ٢٠٢١ رێژەی لێبڕینی موچەی مووچەخۆرانی هەرێم بەڕێژەیەکی سنوردار جێگیر دەکرێت کەچاوەڕێ دەکرێت رێژەکەی بۆ سەدا ١٥ کەمبکرێتەوە".

بڕیارە لەم مانگەوە حکومەتی فیدڕاڵ بەشە بودجەی هەرێم بنێرێت و بەشێکی پەرلەمانتاران و هاوڵاتیانیش داوای لابردنی لێبڕین و پاشەکەوتی موچە دەکەن.

پێشتر وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاریدابوو هەموو، ڕۆژی ٢٥ی مانگێک دەست بە دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەران بکات بەو پێیەش لە چەند ڕۆژی داهاتوودا دەست بە دابەشکردنی مووچە دەکرێت.


PM:09:12:17/05/2021