حەشدی شەعبی لە قەزایی خانەقین هێرشی کردە سەر ئاسایش و پێشمەرگە

ئەمشەو ژمارەیەک چەکداری حەشدی شەعبی لە قەزایی خانەقین هێرشیانکردە سەر ئاسایش و پێشمەرگە، هاوکات دواتر چوونە ناو شارەکە و نمایشی سەربازییان ئەنجامدا.

بەپێی زانیارییەکانی (سپی)، کەمێک پێش ئێستا ژمارەیەک چەکداری حەشدی شەعبی لە خانەقین هەڵیان کوتایە سەر بازگەی ئاسایشی (باوە مەحمود)، پاشان چوونەتە ناو شارەکە و نمایشی سەربازییان ئەنجامدا.

لای خۆشیەوە میدیای فەرمی یەکێتی بڵاویکردەوە، هێزەکانی حەشدی شەعبی چوونەتەسەر بارەگای مەڵبەندی خانەقینی یەكێتی و پێشمەرگەیەكی هەوڵگری سەر بەهێزەكانی ٧٠ یان ڕفاندووە و پاش چەند سەعاتێك و دوای ئەشكەندانی ئازادیان كردووە.


PM:10:25:17/05/2021