وادەی دابەشكردن و ڕێژەی لێبڕینی مووچەی ئەم مانگەی فەرمانبەرانی هەرێم ڕاگەیەندرا

کەمێک پێش ئێستا وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم کاتی دابەشکردن و رێژەی لێبڕینی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی بۆ ئەم مانگە ڕاگەیاند. 

سەرچاوەیەکی ئاگادار لە وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە" له‌ سه‌ر راسپارده‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران خه‌رجكردنی مووجه‌ی مانگی ئایار به‌ هه‌مان رێژه‌ و میكانزمینی مانگی نیسانی ڕابردوو به‌ برینی رێژه‌ی ٢١% وه‌ رێژه‌ی ٥٠% بۆ پله‌ تایبه‌ته‌كان دەبێت".

سەرچاوەکەی دارایی هەرێم سەبارەت بەکاتی دابەشکردنی مووچە ئاشکرایکرد، رۆژی سێ شه‌ممه‌ ٢٥ی ئایار ده‌ست به‌ دابه‌ش كردنی مووجه‌ ده‌كرێت. 


AM:10:13:23/05/2021