ژمارەیەک پەرلەمانتار داوای هەڵوەشاندنەوەی لێبڕینی مووچە دەکەن

ژمارەیەک ئەندامی پەرلەمانی کوردستان داوای کۆبونەوەی پەرلەمان دەکەن، بەمەبەستی گفتوگۆکردن لەسەر پرسی کۆتاییهێنان بە لێبڕینی موچەی موچەخۆران. 

لە نوسراوێکدا کە واژۆی ٥٩ ئەندامی پەرلەمانی کورستانی لەسەرە و تیادا هاتووە، داواکارین پاڵپشت بە ماددەی (٤٨) بڕگەی چوارەم لە پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی کوردستان دانیشتنێکی پەرلەمانی کوردستان بە ئامادەبوونی لایەنی پەیوەندار لە حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەنجام بدرێت، لە دانیشتنەکەدا پرسی لێبڕینی مووچە و هۆکارەکانی لێبڕینی مووچە باس بکرێت.   

دەقی نوسراوەکە: 


PM:08:10:25/05/2021