سەرۆکی پێشووی پەرلەمانی عێراق لە هەوڵێکی کووشتن رزگاری دەبێت

سەرۆکی پێشووی پەرلەمانی عێراق، د. سەلیم جەبوری لە شاری دیالە لە هەوڵێکی کووشتن رزگاری دەبێت.

نووسینگەی د. سەلیم جەبوری سەرۆکی پێشووی پەرلەمانی عێراق لە راگەیاندنێکدا بڵاویکردەوە کە لە شاری دیالە لە هەوڵێکی کووشتن رزگاری بووە، بەلآم دوو لە پاسەوانەکانی بریندار بوون.

لەو راگەیاندنەدا ئاماژە بۆ ئەو لایەنە نەکراوە کە هەوڵی کووشتنی سەلی جەبوری داوە.

د. سەلیم جەبوری کەسایەتیەکی سوونەیە، لە ساڵی ٢٠١٤ ەوە تا ٢٠١٨ سەرۆک پەرلەمان بووە، لە ئێستادا سەرۆکی گردبوونەوەی مەدەنییە بۆ چاکسازی.
  
 

AM:10:47:28/05/2021