بەهۆی شۆرتی کارەباوە تونێلی دەربەندیخان دادەخرێت

هاتوچۆی دەربەندیخان رایدەگەیەنێت" لە کاتژمێر ٨:٠٠ی بەیانی رۆژی چوارشەممە، تونێلی دەربەندیخان بەڕووی شۆفێران دادەخرێت". 

هاتوچۆی دەربەندیخان لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە" لەئێستاداو بەهۆێ شۆرتی کارەباو بچڕانی هێڵی (٣٣) لە ناو تونێڵی دەربەندیخان مەترسی لەسەر ڕەوتی هاتوچۆ دروست بوەو هەروەها گرفتی کەمی کارەبای نیشتیمانی قەزای شارەزورو ئەو ناوچانە دروست بووە". 

باسی لەوەشکردووە، بەوهۆیەوە تۆڕی کارەبای سلێمانی بە هاوبەشی فەرمانگەی کارەبای شارەزوور ڕۆژی چوارشەمە بەرواری ( ٢ / ٦ / ٢٠٢١ ) هەڵدەستن بە چاککردنەوەی ئەو هێڵە لەناو تونێلدا، هەر بۆ ئەو مەبەستە هاوڵاتیان و شـۆفێران ئاگادار كراونه‌ته‌وه‌ كه‌ کە ڕۆژی ( چوارشەمە ) کاتژمێر ( ٨ ) ی بەیانی تا ( ١٢ ) ی نیوەڕۆ تونێلی دەربەندیخان دادەخرێت.

لە کۆتایی ڕاگەیەندراوەکەدا ئەوەش هاتووە، شۆفێرانی سەرجەم ئۆتۆمبێلە بارهەڵگره‌كان كه‌ بە بارەوەن ئاگاداركراونه‌ته‌وه‌ ده‌بێت لە هەردوو دیوی تونێلەکە ڕابگیرێن تا کاتی کردنەوەی تونێلەکە، وە ئۆتۆبێلە بچوک و بارهەڵگرە مام ناوەندەکانیش دەتوانن بەسەرشاخی بەراناندا هاتوچۆ بکەن وە ڕێکاری پێویست و گونجاو لەلایەن بەڕێوەبەرێتی مانەوە دەگیرێتە بەر بۆ هاتوچۆکردنی شۆفێران.


AM:12:15:01/06/2021