وادەی دابەشکردنی مووچەی سەرجەم وەزارەتەکانی هەرێم راگەیەندرا

سەرچاوەیەکی ئاگادار لە وەزارەتی دارایی هەرێم وادەی دابەشکردنی مووچەی سەرجەم وەزارەتەکانی ئاشکراکرد.

دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە ٣ی حوزەیران سەرچاوەیەکی ئاگادار لە وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند" ڕۆژی  یەکشەممەى هەفتەی داهاتوو ٦ی حوزەیران دابەشکردنى مووچەى سەرجەم فەرمانبەرانى وەزارەت و دەستە و سەرۆکایەتیەکان دابەشدەکرێت، هاوکات رۆژى پێنج شەممەش کۆتایى بە دابەشکردنى مووچەى سەرجەم وەزارەتەکانی ئەم مانگە دێت". 

ئەوە لە کاتێکدایە کە مووچەی مانگی پێنج بەپێی میکانیزمی مانگی ڕابردوو دابەشدەکرێت، واتە پلە باڵاکان نیوە مووچەیان لێدەبڕدرێت و سەرجەم فەرمانبەرانی تر لە ٢١% مووچەکانیان دەبڕدرێت. 


PM:02:57:03/06/2021